ئەرێ کامیان ون بووە؟!

ئەرێ کامیان ون بووە؟!
نەوشیروان مستەفا پێیوایە کورد ون بووە و لە بەریتانیا بۆ دۆزینەوەی دەگەڕێ، کوردیش پێیوایە نەوشیروان مستەفا ون بووە و لە سەنگەرەکانی بەرگری لە کوردستان و بەرەکانی شەڕی داعش بە دوایدا دەگەڕێ، ئەوەی جێگای نیگەرانی نەوشیروان مستەفایە تا ئێستا لە دوو جەولەی گەڕانیدا هیچی بە هیچ نەکردووە، لە جەولەی یەکەمی حەوت مانگ و حەوت رۆژ و لە جەولەی دووەمیش چوار مانگ و یازدە رۆژ گەڕان و سووڕانی بێهودەدا، تەنانەت سەرەداوێکیشی دەست نەکەوتووە، کوردیش نزیکەی دوو ساڵ و شەش مانگە لە سەنگەرەکانی بەرگری و بە درێژایی هەزار و پەنجا کیلۆمەتر بەو هەموو تەق و تۆق و گیانبازی و خوێن بەخشینە قوڵاغی نەوشیروان مستەفای نەکردووە، بۆیە بە نەوشیروان مستەفا دەڵێم: گەڕانت لە بەریتانیا بێئاکامە و مەحاڵە لە بەریتانیا کورد بدۆزیتەوە، بە کوردیش دەڵێم: لە سەنگەرەکانی بەرگری لە کوردستان سەد ئەوەندەی تر تەق و تۆق بکەی و خوێن ببەخشی نەوشیروان مستەفا لەو شوێنە مەترسیدارە نادۆزیتەوە، ئەرێ بەڕاست لە نەوشیروان و لە کورد کامیان وەن بووە؟!
لە راستیدا هیچیان ون نەبوون و هەر یەکە و بە دوای خواست و ئامانجی دیاریکراوی خۆیدا دەگەرێ، هەرچی نەوشیروان مستەفایە لە هەڵاتن و خۆ ون کردنەکانیدا لە بەریتانیا بە دوای بەرهەمی پیلانگێڕیەکانیدا دەگەڕێ، هەرچ کوردیشە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا بە دوای پاراستنی شکۆی نەتەوەیی و بە دەستهێنانی مافە زەوت کراوەکانیدا دەگەڕێ.
Top