هەولێر و بەغدا و دیمەشق
January 5, 2017
وتار و بیروڕا
کاتێکیش داعش ئاراستەی هێرشەکانی رووە و کوردستان گۆڕی و شنگالی داگیر کرد, دوای تەنها دوو رۆژ سەرۆک بارزانی توانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بجووڵێنێ و دژ بە داعش بیانهێنێتە سەر خەت, هەر ئەو جووڵان و هاتنە سەرخەتەش بوو ئەو هاوپەیمانیە سەربازیەی لێکەوتەوە کە ئێستا بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ناسراوە و گەلانی ناوچەکە بە کورد و عەرەب و تورک و فارس لە تیرۆریستانی داعش دەپارێزێ.
ئەوەی جێگای پرسیارە دەستە و گرووپە نەیارەکانی پارتی لە کوردستان خۆیان لەو راستییەی سەرەوە دەبوارد و لەگەڵ داگیرکردنی شنگال کەوتنە تۆمەت هەڵبەستن و موزایەدە کردن بە شنگالەوە, ئەو دەستە و گرووپانە بۆ مەرامی حزبی و زیاتر تۆخ کردنەوەی ململانێ سیاسیەکان و زاڵبوونیان لە ململانێکاندا پشت لە کۆدەنگی نەتەوەیی و هاوهەڵوێست لەگەڵ دوژمنان هەنگاویان هەڵدەگرت, تۆمەتی ئەوەیان هەڵدەبەست گوایە پارتی شنگالی رادەستی داعش کردووە, ئەوە لە کاتێکدایە سێ فیرقەی سوپای عێراق و پۆلیس و هەموو هێزە ئەمنیەکانی ناو موسڵ چەند کاتژمێرێک بەرگریان پێ لە دووەم گەورە شاری عێراق نەکرا و ئەو هەموو چەک و تەقەمەنیە پێشکەوتووەیان جێهێشت و زیاتر (٢٥٠٠) هەمەریان رادەستی تیرۆریستانی داعش کرد.
داعش بە چەند سەیارەیەک و چەند سەد کەسێک و چەکی سووک هاتن و بە چەپڵەڕێزان موسڵیان داگیر کرد و تەقە لە دوو بەرد نەهات, بەڵام دواتر بەو چەک و تەقەمەنیە پێشکەوتووە و هەمەرە جێماوەکانی سوپای عێراق شنگالیان داگیر کرد, کەچی هاوپەیمانەکانی نوری مالیکی سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی عێراق و تاوانبار بە رادەست کردنی موسڵ, داگیرکردنی شنگالیان کردە کەرەسەی موزایەدەی سیاسی و دەیانویست پارتی لە بەرامبەر نوری مالیکی پێبشکێنن, هەموو ئەو راستیانە بۆ موزایەدەچی و دوژمنانی سەربەخۆیی کوردستان و خوازیارانی یەکپارچەیی خاکی عێراق و هاوپەمانەمانی نوری مالیکی و حەنان فەتلاوی جێدێڵم, باسی گرنگ ئەوەیە ئەو هاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەی بە هەوڵ و جیهانبینی سەرۆک بارزانی پێکهێنرا, نەک هەر کورد کەڵکی لێوەرگرت, بەڵکو بۆ دوو رژێمە مەزهەبخوازەکەی عێراق و سوریا و هەموو دژبەرانی پارتیش بۆتە پشت و پەنا و مەترسییەکانی داعشی لەسەر هەڵگرتوون, لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دوو رژێمە و دەستە و گرووپە هاوپەیمانەکانیان لە کوردستان, نە پەندیان لە مێژو وەرگرت و نە ویستیان لە توانا و جیهانبی سەرۆک بارزانیش بەهرەمەند ببن و لەسەر دوژمنکاری پارتی و هاوپەمانێتی دوژمنانی کورد بەردەوامن, ئەوەتا بەبەر چاوی دونیاوە سەرۆک بارزانی هەولێری کردۆتە پایتەختی بڕیاری بە گژدا چوونەوەى داعش و هەموو توندڕەوانی ئیسلامی سیاسی کە لە دوای داعش و لە بەرگی تردا درووست دەبن, هەر ئەو پایتەختە و بڕیارەکانی ئەو هاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەشە کە لەو پایتەختەوە دژ بە داعش دەردەچن, بەغدا و دیمەشقی پایتەختی دوو رژێمە مەزهەبیەکەی عەرەبیش لە ژێر سایەی ئەو بڕیارانەدا دەپارێزرێن,