ئەگەر هەر یەکێک لەم هونەرانەم هەبووایە

ئەگەر هەر یەکێک لەم هونەرانەم هەبووایە
ئەگەر هونەری نیگارکێشیم هەبووایە, ئەوا جوانترین وێنەی بارزانی نەمرم دەکێشا.
ئەگەر هونەری شاعیریم هەبووایە, ئەوا شایستەترین شیعرم بۆ بارزانی نەمر دەنووسی.
ئەگەر هونەری ئەکتەریم هەبووایە, ئەوا لە گێڕانەوەى سەروەریەکانی رابوونی نەتەوایەتیدا دەوری بارزانی نەمرم دەبینی.
نیگارکێش نەبووم تا وێنەی بارزانی نەمر بکێشم, شاعیر نەبووم تا شیعری بۆ بنووسم, ئەکتەریش نەبووم تا دەوری قارەمانێتی و سەروەریەکانی ببینم, بەڵام ئەگەر ئەوانەم نەبوو خوا هونەرێکی باشتر لەو هونەرانەی پێبەخیشم, ئەویش هونەری شۆڕشگێری بوو, خۆشبەختانە ئەو هونەرەم بە زایە نەدا و لەناو رێبازی بارزانی نەمردا بوومە پێشمەرگە و تا ئێستاش لە خزمەت کردنی نەتەوەکەم هێزی بەردەوامی لەو رێبازە پیرۆزە وەردەگرم.
Top