دوو په‌یام له (باشیك)ه‌وه
November 19, 2016
وتار و بیروڕا
په‌یامی یه‌كه‌م:ــ سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ: كات ده‌ڕوا و چاوه‌ڕوانی كه‌س ناكه‌ین، گومان له‌وه‌دا نییه رووداوه‌كان خێران و دوای رزگار كردنه‌وه‌ی موسڵیش گۆڕانكاری گه‌وره له عێراقدا روو ده‌ده‌ن، له‌و گۆڕاكاریانه‌ش ئه‌گه‌ر كورد رۆڵی نه‌بێ و نه‌توانێ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به ده‌ست بێنێ، ئه‌وا نه كات له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێ و نه شیعه و سوننه‌ش ره‌حمی پێده‌كه‌ن و به‌شی بۆ داده‌نێن، سه‌رۆك بارزانیش كاتێك ده‌ڵێ: كات ده‌ڕوا و چاوه‌ڕوانی كه‌س ناكه‌ین، ترسی له‌و كاتكوژیه‌یه كه هه‌ندێ لایه‌ن و به تایبه‌تیش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رووداوه‌كان پشت گوێ ده‌خا و رووش له پێشهات و گۆڕانكاریه‌كان وه‌رده‌گێڕێ و هه‌ر جاره و به‌ناوێك كات ده‌كوژێ، به‌و كاتكوژیه‌ش ده‌یه‌وێ زاخاوی كۆنه‌قینی ده‌یان ساڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌سه‌ر ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بڕێژێ.
كورد نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه خه‌بات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له به‌غدا ده‌كات، هیچ زه‌بر و زه‌نگ و ته‌نانه‌ت ئه‌نفال و كیمیاباران و به چۆڵه‌وانی كردنی كوردستانیش نه‌یانتوانی ده‌ستبه‌رداری دووركه‌وتنه‌وه له به‌غدای بكه‌ن، ئێستا كه تا راده‌یه‌كی باش له به‌غدا دووركه‌وتووینه‌وه و زه‌مینه‌ش بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كجاری له‌باره، كه‌چی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێ سۆزی خه‌ڵك بجووڵێنێ و به‌ناوی په‌رۆشی بۆ مامۆستایان له‌گه‌ڵ دوژمنان رێكده‌كه‌وێ و هه‌وڵه سیاسی و هاوپه‌یمانیه‌كانی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا چڕ كردوونه‌وه، به‌وه‌ش ده‌یه‌وێ هه‌م ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه نه‌هێڵێ و هه‌میش زه‌مینه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كجاری له‌بار به‌رێ، لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ناچار كردووه له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوانی كه‌س نه‌كات، جیا له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی درووستیه‌تی بۆ گۆڕاكاریه‌كان و هه‌ست كردنیه‌تی به به‌پرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كاتكوژیه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جمووجۆڵه گوماناویه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و رێككه‌وتنیه‌تی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له كاتێكدایه نوری مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم داگیر ده‌كاته‌وه، كه‌واته هه‌ڕه‌شكانی نوری مالیكی و بۆ داگیر كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و هه‌وڵه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چوونه‌وه باوه‌شی به‌غدارپه‌رده له‌سه‌ر ێككه‌وتنه شاره‌وه‌كه‌ی نێوانیان لاده‌دا.
په‌یامی دووه‌م:ــ سه‌رۆك بارزانی له په‌یامی دووه‌مدا كاتێ گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتووین و له‌و ناوچانه ناكشێینه‌وه كه كوردستانین و ئازاد كراون، ریسی رستراوی داگیركارانی كوردستان و نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی كوردی كرده‌وه به خوری، هه‌موومان له بیرمانه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی نوری مالیكی بۆ هاتنه‌وه كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تر، له كوردستانیش نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆیی و پارێزه‌ره كورده‌كانی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، كه‌وتنه هه‌را و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه، گوایه دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌بێ كورد هه‌موو ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی به خوێنی پێشمه‌رگه رزگار كراون جێبێلێ و به ئامان و زه‌مان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و نوری مالیكیان بكاته‌وه، مه‌به‌ست له‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ش دوودڵ كردنی كورد بوو به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و زه‌مینه خۆش كردنیش بوو بۆ سازكردنی به‌زمی گێڕانه‌وه‌ی سلێمانی و دووباره لكاندنه‌وه‌ی به به‌غدای عرووبه، به‌ڵام كه سه‌رۆك بارزانی به‌وه ناسراوه له كاتی خۆیدا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان و هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌داته‌وه كه دژ به خواستی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرێن، بۆیه (باشیك)ی هه‌ڵبژارد و له باشیكی به خوێن رزگار كراوه‌وه، به نوری مالیكی هه‌ڕه‌شه‌كار و پڕوپاگه‌نده‌چیانی دژ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خوازیارانی چوونه‌وه به‌غدای گوت: سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری گه‌له و پابه‌ند بوونمان به‌و بڕیاره ئه‌ركه و مێژوو پێی سپاردووین، بۆیه هه‌رچی بكه‌ن ناتوانن وه‌ك خۆتان به‌ره‌و به‌غدا (گۆڕاون) بمانگۆڕن، رزگار كردنی كوردستان پێویستی به رشتنی خوێن بوو سڵمان نه‌كرد و خوێنمان بۆ رشت، هه‌ر كاتێكیش پاراستنی پێویستی به خوێن بێ، سڵ ناكه‌ین و خوێنی بۆ ده‌ڕێژین.