نه‌وشیروان مسته‌فا چی له سلێمانی ده‌وێ؟
August 21, 2016
وتار و بیروڕا
![نه‌وشیروان مسته‌فا چی له سلێمانی ده‌وێ؟](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/soora.jpg )
له ساڵی 1925 (عه‌سه‌بلئومه‌م) نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئێستا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ كه باشووری ئێستای كوردستان سه‌ر به‌و ویلایه‌ته بووه، به مه‌به‌ستی بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیان راپرسییه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، له 90% خه‌ڵكی سلێمانی ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌نگ بۆ مانه‌وه له‌ناو حكومه‌تی عێراق ده‌دات، ئێستا دوای تێپه‌ر بوونی 91 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و راپرسییه و روودانی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیاباران و زینده به چاڵكردنی (8000) بارزانی و په‌رده لادان له‌سه‌ر سیاسه‌تی له‌ناو بردنی كورد رووداوه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه، ئه‌وه‌تا له راپرسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی خواستی سه‌ربه‌خۆیی لای خه‌ڵكی سلێمانی له‌ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری نه‌وشیروان مسته‌فادا له 90% بۆ 67% دابه‌زیوه، خواستی سه‌ربه‌خۆیی لای خه‌ڵكی هه‌ولێریش له هیچه‌وه بۆ 87% هه‌ڵكشاوه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و سیاسه‌ته دژمن دۆستیه‌وه هه‌یه كه له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌ناو سلێمانیدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و له ئێستاشدا نه‌وشروان مسته‌فا بازاڕی سیاسی خۆی پێ گه‌رم كردۆته‌وه، هه‌ڵكشانی خواستی سه‌ربه‌خۆییش له هه‌ولێر و دهۆك په‌یوه‌ندی به‌و سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه كه هه‌ولێریه‌كان و دهۆكیه‌كان ئاڕاسته ده‌كات.
لێره‌دا ده‌پرسین: ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه سلێمانیه‌كان ئاوڕێك له سه‌روه‌ریه مێژووییه‌كانی باب و باپیرانیان بده‌نه‌وه و به نه‌وشیروان مسته‌فا بڵێن: ئایا ده‌ته‌وێ ئه‌منه سووره‌كه بۆ به‌غدای عرووبه نۆژه‌ن بكه‌یه‌وه؟ ئایا له ساڵی 2016 ده‌ته‌وێ مێژووی ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوومان پێ بووسیه‌وه! ئه‌رێ پێمان ناڵێی: ئه‌وكات چیت له به‌غدا ده‌ستكه‌وتوو چیت بۆ سلێمانی هێنا؟ ئایا له 17ی شوباتی ساڵی 2011 بۆچی و له پێناو چیدا به‌رده‌ركی سه‌رای ره‌مزی به‌رگری و كوردایه‌تیت كرده سه‌كۆی (ارحل)ی به‌هاری عه‌ره‌بی؟ ئایا تاكه‌ی دیموكراتی و داواكاری خه‌ڵكمان لێ ده‌كه‌یه به‌ره‌ڵایی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و له‌ناو دڕكوداڵی شارچێتیدا گوڵی نه‌ته‌وه‌ییمان پێ هه‌ڵده‌پڕووكێنی؟ ئه‌گه‌ر سلێمانی و سلێمانیه‌كان داوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و زۆر پرسیاری تریش له نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌بێ ده‌ست له نازناوی رۆشنبیر بوون و شانازیه‌كانی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و سه‌روه‌ریه‌كانی پێشه‌نگی كوردایه‌تی بشۆن.