كار گه‌یشته گه‌وجاندنی گه‌وجێنه‌ران
August 20, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به ته‌مای پۆستی پارێزگاری سلێمانی بوو بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، كه‌چی به‌هۆی رێكه‌وتنێكی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دوو ساڵیان لێ خوارد، ئێستا كه به هه‌مان رێككه‌وتن ده‌بێ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێ، كه‌چی به بیانووی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌وره گه‌وجینه‌ر گه‌وجاندوویه‌تی و ئه‌و دوو ساڵه‌ش پۆسته‌كه‌ی ناداتێ، به‌زمه‌كه له‌وه‌دایه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگ بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌درێ و جێگری ئێستای پارێزگار به وه‌كاله‌ت ده‌كرێته پارێزگار، پێشینان راستیان گوتووه كه ده‌ڵێن: (كه‌ریان پێگا و شایه‌تمانیشیان پێهێنا) هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریشیان به‌و ده‌رده بردووه، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن و ناشیكه‌نه پارێزگار، ئه‌وه‌ش رێك وه‌ك ئه‌وه وایه ژنت لێ ماره بكرێ و كه‌سێكی تر به زاوا بكه‌ن.