قونسوڵگه‌ره‌كان له‌ حاڵه‌تی ئینزاری (جیم)دان

قونسوڵگه‌ره‌كان له‌ حاڵه‌تی ئینزاری (جیم)دان
دوای ئه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قونسوڵگه‌ریه‌كان به‌ نوسراوی فه‌رمی هه‌موویانی ئاگادار كردن، به‌ڵام بێ روونكردنه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوا خستووه‌ بۆ كاتێكی تر، بێده‌چێ هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ پڕ ئیشی و سه‌رقاڵی و چاودێری كردنی بێ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌وه‌، به‌وه‌ش هه‌موو قونسوڵگه‌ریه‌كانی حستنه‌ حاڵه‌تی ئینزاری (جیم) و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ یه‌كێتی قونسوڵگه‌ریه‌كان كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه‌ پێی راگه‌یاندم، كه‌ هه‌موو قونسوڵگه‌ریه‌كان سه‌یاره‌كانیان پڕ كردووه‌ له‌ به‌نزین و شوفێره‌كان ده‌ستیان له‌سه‌ر سلفی سه‌یاره‌كانیانه‌، به‌رپرسی قونسوڵگه‌ریه‌كانیش قه‌یتانی قۆنده‌ره‌كانیان توند كردووه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی جه‌نابی یوسف محه‌مه‌د دان، من زۆر كه‌م پێده‌كه‌نم، به‌ڵام به‌و هه‌واڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ پێكه‌نیم ده‌ستم به‌ زگی خۆمه‌وه‌ گرتبوو.
Top