پارتی خۆی ته‌قه له خۆی ده‌كات، دوای (30) جار ته‌قه كردن له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، په‌یج و كادیر و ههڵسووڕێنراوانی یه‌كێتی نیشتیمانی و بزووتنه‌وه‌ی گؤران، ته‌قه‌كه‌رانی (29) جار ته‌رك ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه ئه‌وه‌ی (30)مین جار ته‌قه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كردووه، پێشتر پارتی بووه و له ریزه‌كانی پارتی ده‌ركراوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌ی شاردنه‌وه‌ی ده‌ستی پشت ته‌قه‌كه‌ره‌كه بێت، خۆ مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فاش پێشتر پارتی بوون، كه‌واته رووداوه‌كانی ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كان و تا سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و كۆمه‌ڵێك رووداوی تریش هه‌ر پارتی بووه، یان دیلكوژی و ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و پیلان دانان بۆ ته‌قه كردن له كونسوڵگه‌ریه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا پێشتر پارتی بووه، تاوانكار هه‌ر پارتییه .