ئێستا تێده‌گه‌م عه‌لی باپیر بۆ وایگوت؟

ئێستا تێده‌گه‌م عه‌لی باپیر بۆ وایگوت؟
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا عه‌لی باپیر گوتی: حكومه‌تی عێراق له‌ حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌وتوو تره‌، ئه‌وكات تووشی شۆك بووم و خۆم به‌ خۆمم گوت: كه‌سێك ئه‌میری موسڵمانان بێ و خوا به‌ گه‌وره‌یی خۆی هاتبێته‌ خوارێ بۆ لای و پیاسه‌ی له‌گه‌ڵ كردبێ و میوه‌ و جه‌ره‌زاتیشی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر خواردبێ و له‌گه‌ڵی چووبێته‌ غه‌زا و كوشاتاری كافران، چۆن واده‌ڵێ و به‌ پشت به‌ستن به‌ كام لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌و درۆ زه‌به‌ڵاحه‌ ده‌كات؟ دوایی هه‌ر خۆم به‌ خۆمم ده‌گوت: یان خوا هاتۆته‌ خه‌ونی و پێیگوتووه‌ ! یان به‌ پێغه‌مبه‌ردا وه‌ڵامی بۆ ناردووه‌ !
به‌ڵام ئێستا تێده‌گه‌م پشتی به‌ چ بنه‌مایه‌ك به‌ستووه‌، دیاره‌ لای عه‌لی باپیر پێشكه‌وتن كاری تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌ و خوێنڕشتنه‌، حكومه‌تی هه‌رێمیش رێگه‌ له‌و كارانه‌ ده‌گرێ و حكومه‌تی به‌غداش ده‌رگای بۆ واڵا ده‌كاته‌وه‌ و كوشتاری وه‌ك ناوچه‌ی كه‌رخ رووده‌دات،عه‌لی پاپیریش له‌و دیدگایه‌وه‌ پێشكه‌وتن ده‌بێنێ، كه‌واته‌ ئه‌و راست ده‌كا و من ئێستا له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ئه‌میره‌ی كۆمه‌ڵی یسلامی تێده‌گه‌م.
Top