له پارتی نیگه‌رانتر خۆیانن
July 3, 2016
وتار و بیروڕا
خاڵێكیتر كه خۆیانی له رێككه‌وتنه‌كه‌یان له پارتی نیگه‌رانتر كردووه، دوای ئه‌و هه‌موو ریكلام و هاتوهاواره‌ی له‌سه‌ر زاری رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركرده باڵاكانی هه‌ردوو حزب و ئه‌و به‌رنامه‌سازیه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه بۆیان كرد، نه‌یانتوانی گومان و نیگه‌رانی دۆسته‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامیش له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌یان بڕه‌وێننه‌وه، له‌ناو هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان ته‌نها دوو حزبی ئاینده و پارێزگاران پشتیوانیان له رێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد و، ئه‌و دوو حزبه‌ش له هوتێلێكی دوو ئه‌ستێره‌یی و دوو نهۆمیدا جێیان ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانی له رێككه‌وتنه‌كه‌یان زیاتر نیگه‌ران كردووه، ئه‌و پێشتیوانیه گه‌رمه بوو كه له لایه‌ن حزب و لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانی عێراق لێبان كرا و وه‌ك ئومێدێك بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ناویان برد، به‌ڵام كاتێ وه‌فدی هاوبه‌شیان به دیداری نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی شاد كرد، پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌كه‌یان جگه له دستخۆشی و پشتیوانی مه‌عنه‌وی كرێی چوون و هاتنه‌وه‌شی بۆ نه‌بژاردنه‌وه.
نیگه‌رانیان له پێشوازی گه‌رمی حزب و لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانی عێراق له‌وه نه‌بوو به پێشوازی و پشتیوانیه‌كه خۆشحاڵ نه‌بووبن، له‌وه بوو ئه‌و خۆشحاڵیه پیلانه‌كه‌یانی له بۆڕدا و حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی هێنایه سه‌ر ئه‌و رایه‌ی، كه درووشمی رێككه‌وتنه‌كه‌مان هه‌نگاوێكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و رێكخستنی ناوماڵی كورد چه‌واشه‌كاری و چاو به‌ستنی خه‌ڵكه و هیچیتر، چونكه ناكرێ هیچ حزب و لایه‌نێكی عه‌ره‌بی به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان و رێكخستنی ناوماڵی كورد خۆشحاڵ ببێ.