کورتە وەڵامێک بۆ حزبەکەی مالیکی

کورتە وەڵامێک بۆ حزبەکەی مالیکی
سەركردەیەكی حزبەکەی مالیكی کە هیچ نەماوە نەیکەن لەدژایەتی کورد، دوای سەردانەكەی شاندی گۆڕان و یەكێتی بۆ بەغدا، لە ڕاگەیەنراوێكی ڕۆژنامەنوسیدا دەڵێت، بانگەشەكانی بارزانی بۆ جیاكردنەوەی كوردستان لەعێراق هیچ پشتیوانیەكی ناوخۆیی و هەرێمیەتی و نێودەوڵەتی نیە.

لەکورتە وەڵامێک بۆ محمد عگیڵی و هاوشێوەکانی لەبەغدا دەڵێین، ئیوە کەسانێکتان بینیوە پشتیان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتیمانی خۆیان کردووە، مامەڵەتی تۆ و مامەڵەی کەسانی سەروی تۆش لەگەڵ ئەو کەسانە کە بەناو ئەندام پەرلەمانی کوردن لە بەغدا، لە ڕاستیدا ڕێک وەک مامەڵەکردنی جارانی بەعسە لەگەل ئامر فەوجەکانی خەفیفە.

پاشان جارێ زووە تۆ و هاوشیوەکانت بێن و بڵێن مەسعود بارزانی پاڵپشتی میللی لەدەست داوە با رێفراندۆم ئەنجام بدرێت و میللەت ڕای خۆی لەسەر جیابوونەوەی کوردستان بدات، ئینجا تێدەگەی کێ لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیەتی و کێش وەکو تۆ لەسەر ڕێبازی ئەو حکومەتە یەک لەدوای یەکانەیە کە کوردیان قەڵاچۆدەکرد پیش بەعس و کاتی بەعس و دوای بەعسیش کە خۆتانن، لەدوای ریفراندۆم تێدەگەن کێ نوینەری ڕاستەقینەی میللەتی خۆیەتی و دەوڵەتی کوردستان ڕادەگەێنێت.

لەبارەی دەستوریش کە دەڵێی، كوردستان لە ژێر سایەی دەستوری عێراقدایە و ناكرێت بە پێچەوانەی دەستور مامەڵە بكات، دەڵێین، کام دەستور ئەو دەستورەی پێشێلتان کردو قوتی خەڵک و مووچە و بژێوی خەڵکتان پێی بڕی، یان ئەو دەستورەی لەکاتی سەرۆکایەتی سەرۆکی حزبەکەت لە حکومەتی عێراقیدا هیچ گوێتان پێی نەدا و بەعس ئاسا هێزتان هێنایە سەر کورد، کە ئەگەر بۆتان بکرایە هیچی کەمترتان لەوانە نەدەکرد، هەموو کەس باس لە پابەندبوون بە دەستور بکات تۆ و سەرۆکی حزبەکەت بۆتان نییە، چونکە بەرلەهەموو کەس ئێوە تا ئەوپەڕ دەستورتان پێشێل کردووە.
Top