داعش و ریفراندۆم ئه‌وله‌ویه‌تن نه‌ك شتی دیکه
May 22, 2016
وتار و بیروڕا
*دوا رێككه‌وتنی ی.ن.ك و گۆڕان، سیمای یه‌كه‌می به‌رچاوه، وه‌لێ به دڵنیاییه‌وه هه‌ندێ خاڵی نهێنیشی له پشته، كه وه‌ك ئاماژه‌م بۆكرد مه‌رج نییه زۆربه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوولاش بیزانن.
ئه‌م ڕێكکه‌وتنه گه‌ر بۆ ئارام بوونه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه بێت كه هه‌ردوو لایه‌ن ده‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌میان له‌سه‌ر هێناوه، هه‌روه‌ها ئاریشه‌یان زۆره، حاڵه‌تێكی سروشتییه، گه‌ر مه‌به‌ستی تری له‌پشت بێ وه‌كو لاوازكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و فه‌رزكردنی مه‌رج به‌سه‌ریدا پێموابێ ڕێگه بڕینه به‌ره‌و سه‌راب، گه‌ر گوشاربێ بۆ پشێویی هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر یوسیف ویستی له په‌رله‌مان به‌ده‌ستی بێنێت، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی گۆدۆ بكه‌ن.
*پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ دانیشتن و دیالۆگ بووه. به‌ڵام، نه‌یهێشتووه و ناشهێڵێ هه‌ولێر جارێكی دی ببێته‌وه شوێنی ململانێ و، هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه به‌هه‌ده‌ر بڕوا. هه‌ر وڵات و هه‌رێمێك پایته‌خته‌كه‌ی ئاشووبی تێدابوو، مه‌حاڵه هیچ بڕیارێكی سیاسیی لێده‌ربچێت و ره‌نگه بازرگانه‌كانی شه‌ڕ و ده‌ستی هه‌رێمایه‌تی وایلێبكات ئیتر (به‌مه‌رجی ئه‌وان نه‌بێ) ئارامی به‌رجه‌سته نه‌بێت، نموونه‌مان له‌وه‌دا زۆره، حاڵی به‌یروت ده‌بینین هه‌موو كایه‌كانی سیاسی وه‌ستاوه، سه‌نعا و به‌غدا به‌هه‌مان شێوه، كابول..تاد. بۆیه، گه‌ر دانوستاندن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه زه‌وه‌نده‌كانه، ئه‌مه حاڵه‌تێكی سروشتییه، ده‌نا خه‌و بینینه چه‌نده كورسیت زیاد بێت بتوانیت حاكمداری وڵات بیت.
ئێمه له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی چاره‌نووسسازداین، ئه‌وه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی كوردستانه شه‌رق و غه‌ربی به‌یه‌كه‌وه گرێ داوه بۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه و، هه‌ر ڕۆژه‌ی له وڵاتێك و له‌به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ و په‌یوه‌ندیی جۆربه‌جۆردایه، تاكو كۆمه‌ك بۆ پێشمه‌رگه زیاد بكات. بۆیه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته به‌نه‌زه‌ر نه‌گرن، دروست وه‌كو ئه‌وه وایه بیانه‌وێت دوو ئیداره‌یی دروستبێته‌وه، له‌وه‌شدا هه‌موومان ده‌زانین كێ سوود مه‌نده.
*به‌رایی گوتم؛ ڕێكکه‌وتن بۆ ئاشتی، دیموكراسی، چه‌سپاندنی یاسا، پشتیوانیی پێشمه‌رگه و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ..تاد، ڕه‌وایه. بۆیه، گه‌ر خاڵی نهێنی له‌و ڕێكکه‌وتنه‌دا هه‌ماهه‌نگی بێت دژی پارتی، وه‌كو ئه‌وه وایه خه‌یاڵبێ و مومكین نییه بێته دی.
ئێستا، ئه‌وله‌ویاتی ئێمه شه‌ڕی داعشه و هه‌ماهه‌نگ ریفراندۆمه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌رۆكی كوردستان ئه‌مه‌ی كردۆته وێردی سه‌ر زوبان و به پراكتیكی ئیشی بۆ ده‌كات. هیوادارم ئه‌و براده‌رانه خاڵه نهێنییه‌كان وه‌لانێن و هاوپشتی ئه‌و پرۆژه‌یه بن نه‌ك به قسه به‌ڵكو به‌كردار.