پشتگیری کردنی جەنابی سەرۆک سەبارەت بە بڕیاری پرۆسە چاک سازی لەناوەی پارتی و داموو دەزگا حکومیە کان .

پشتگیری  کردنی جەنابی سەرۆک سەبارەت بە بڕیاری پرۆسە چاک سازی لەناوەی پارتی و داموو دەزگا حکومیە کان .
شھلە عبدالعزیز صالح
ماوەیەک بەر لە ئیستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی چاک سازی ڕاگەیاندوو تێیدا داوای کرد لێکۆڵینەوە لەسەروەت و سامانە حکومی وحیزبی بکرێت ئەم بڕیارە دووبڕیاری زۆر گرنگن بڕیاری چاک سازی وپاک سازی لەناو حیزب و حکومەت دا پشتگیری و بەتاڵان بردن و گەندەڵی دووبڕیارن کە کۆمەڵگای ھەرێمی کوردستان بەئومێدێکی زۆرەوە لێی دەڕوانن لەناو پارتی و دڵسۆزان و دەرەوەی حیزب بگرە لایەنی نەیارو دژە پارتی ئومێدی زۆری بەم یڕیارە ھەیەو بە بڕیارێکی پڕ بایەخ و بە ئەزموون ھەڵدەسەنگێنێ ئەم بڕیارە چەند پارتی ڕسەن و خەڵکی ڕش و ڕووت و کەسانی ناو کۆمەڵگای خۆش حاڵکردووە ھێندەیی تر دۆست و پشتیوانی بیانی کوردستان ھیوادارو دڵ گەرم ترکردوە لەم بارودۆخە پڕ ھەستیارە پشتیوانی بیانی بایەخی زۆری ھەیە بۆ ئێمە بۆیە کادری پارتی دەبێ بەو پەڕی متمانە بەخۆبوو ن و بوێری دەست لەسەر برینە کانی ناوخۆ دانێت چونکە ئێمەی کادر خاوەنی سەرکردەیەکی دڵسۆزو بوێری وەک بارزانین کە ھەمیشە دەست پێشخەرە لەھەموو پرۆسەیەکی چاک سازی و چارەنوس سازدا بارزانی لە رۆژانی رابردوو لەکاتی دەرکردنی چاک سازی لەناو خۆی پارتی و حکومی دا داوایی کرد لەخۆیەوە دەست پێ بکەن و ھەرچی ھەمە لە سەروەت و سامانی حیزبی و حکومی لێم بسێنەوە لەگەڵ ووتنی ئەم بڕیارەو دەست پێکردنی لە نێوماڵی خۆیەوە ھەموو لایەکی توشی سەرسورمان کردووە کە سەرۆک بارزانی بەوپەڕی متمانە بەخۆبونەووە ئەم بریارەیی دەکردوە .. بۆیە با ھەموان پێکەوە پشگیری لەسەر پرۆژەی چاک سازی و پاک سازی بکەین و نەھێڵین کەسانی نەیارو گەندەڵ و مەسڵەحەت چی ئەم پرۆژەبڕیارەی سەرۆک بە پشتا بخەن و نەھێڵین ھەوڵی شکست ھێنان بدەن لە بەرژەوەندی خۆیان بۆیە دەبێت ئێمەی کادرو ئەنداموو لایەنگر بەچاوێکی پڕ بایەخ و بەنرخ لەم پرۆژە بڕیارە بڕوانین و ڕۆڵی کاریگەرمان ھەبێت بەووتارو بڵاو کراوەو چاو پێکەوتن و میدیاو سەرجەم ڕاگەیاندنەکان پشتگیری تەواوی سەرۆک بین تاکوو چی زوترە دەست بەجێ بەجێ کردنی بکات تاکوو بە باشترین شێواز ئەنجامەکان بێتەبەرھەموو دوربێت لەمەحسوبیەت و مەنسوبیەت دڵنیام ئەم بڕیارە کاری گەری باشی دەبێت بۆپارتی مان و بۆ پرۆسەکانی ھەڵبژاردن و ریفراندۆم ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ کەئەمانە گرنگترین مافی ڕەوایی مییللەتی کوردە ھەمووان دەزانیین کەسەرۆک بارزانی لەمێژە ھەنگاوی جدی بۆناوەو بەردەوام پشتگیری لە مافە چارەنوس سازەکان دەکات و ھەنگاوی جدی بۆناوەو بەردەوام لە ھەوڵدایە بۆ بەدەست ھێنانی ئەو مافانەی گەلی کورد کە بەحەقی رەوایی کوردی دەزانیت و سو رە لەسەر دروست بونی دەوڵە تی سەربەخۆ بۆیە دەبێت ھەوڵ بدەین کەسانی مشەخۆری کە وەک کۆڵ و بارێکی قورس ئەرکی سەرشانیانی قورس ترکردوە ھەوڵدەین لەکارەکانیان دوربخرێنەوەو چیتر نەبنەھۆی زۆرکردنی نەیار و کەمکردنەوەی ڕێژەی دەنگی پارتی لە سەرجەم سنورەکان بێ جیاوازی چونکە پارتی حیزبێکی خاوەن خەبات و مێژوو یەکی پڕ سەروەریی ھەیە کاریزمایەکی وەک سەرۆک بارزانی خاوەن یەتی دەبێت ئێمەی کادری پارتی خۆمان بە بەخترین کەس بزانین کە کاریزمایەکی وەک سەرۆک ، سەرۆکی حیزبمانە و باھەمووان دەست لەناو دەست بین بۆکارکردن و پشتگیری کردنی بڕیارە پرۆژەکەی سەرۆک بارزانی و پێش ھەمووان دەست بەکاربین بەو پەڕی متمانەو بڕوای تەواو .

ووتەی سەرۆک بارزانی کەلە کۆتای خولی ١٩ ئەکادیمیای پارتی فەرمووی
بۆ ئەوان ریزلە خوینی شەھیدان و ماندوبوونی پیشمەرگە ناگرن من چی مەجبورم ریزیان لئ بگرم .

ئەمە ئەو پەری ریزو خۆشەویستیە سەرۆک بارزانی یە بەو پەری خۆشەویستی یەوە بدویت بەرامبەر گەلەکەی .

Top