بە ئازادكردنەوەی شەنگال مەرەكەبی پیلانەكەی ئورمیە كاڵ نابێتەوە..

بە ئازادكردنەوەی شەنگال مەرەكەبی پیلانەكەی ئورمیە كاڵ نابێتەوە..
بەر لە رووداوهکانی شه نگال، لە پێناوی ئەوەی چیتر هیچ كەس و لایەنێك نەتوانێت ڕێگە لە گەورەبوونی تاقانەیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێت، پیلانێکی هاوبه ش دژ بە پارتی لە ئورمیەوە چنرا بوو، بەڵام پاش داگیركردنی شەنگال لە لایەن داعشەوە، ئەوجا دانەیەك لە كۆنووسی كۆبوونەوەكەی ئورمیە، هەر لە لایەن ئەندامێكی ئیتڵاعاتەوە(كە ئێستا لە كەنەدا مافی پەناهەندەیی سیاسی پێدراوە)، وەك كۆنە برادەری و بە ئیمێڵ دەگاتە دەست بەرپرسێكی باڵای پارتی(كە ئێستا ئەویش بە هەڵە لە دۆخێكی تەمومژاویدا شەهید بووە)، دیاره ئەوكاتیش له به ر ناسکی و هه ستیاری بارودۆخ و به رژه وه ندییه باڵاکانی کوردستان و تێكنەچوونی یەكڕیزیی نێوان لایەنەكان، هەروەها لەبەر نەبوونی سەنەدو سبووت و بەڵگەی تەواوی حاشاهەڵنەگری عەینی بەردەست، پارتی ناچاربوو بێده نگی بنوێنێت و خۆی بخاتە خەڵوەتی بێئاگایەك لەوەی لە چواردەوریەوە چ تەونێكی جاڵجاڵۆكیانەی بۆ دەچنرێت، كەچی راگه یاندنی یه کێتی و پ ک ک و هاوبیره کانیان بۆ تۆمەتباركردنی پارتی لەوەی گوایە بە ئەنقەست لە شەنگال كشابێتەوە، زۆر بە قەسوەتەوە هه موو سنوورێكی پرۆفیشناڵ بوون و پرەنسیپ و ئاكاری ڕۆژنامەنووسییان بە ڕشتنی سەدان وتاری ئەكرۆباتیكی و ڕیپۆرتاژی پڕ لە درۆی هەڵبەستراو به زاندو بە دەرهێنانە سینەماییەكەی ستیۆدیۆكەی ئورمیەوە پارتییان خستە ناو قەفەزی تاوانبارییەوە، لە كاتێكدا ئەمەی خوارەوە بەشێكی ڕوون و ئاشكرای ڕاستیەكانە كە بۆ ڕاڤەكردنیان تاقیگەیەكی سۆسیۆلۆگی تۆكمەمان پێویستە بۆ ئەوەی هەڵكۆڵین لەسەر ئەم جۆرە ڕووداوانە بكات: پاش رووداوه کانی موسڵ، پارتی وه کو هێزێکی سه ره کی کوردستانیی كە تا دەركەوتنی ئەنجامەكانی دوایەمین هەڵبژاردنیش زۆرترین جەماوەری هەبووەو هەیە، له نێوه نده نێوده وڵه تییه کانداو له پێناوی رەخساندنی زه مینه یه کی له بار بۆ راگه یاندنی ده وڵه تێكی سه ربه خۆی کوردیی لە باشووری كوردستاندا، هه موو هه وڵه دیبلۆماسیەکانی خۆی چڕ دەکرده وه، هه ڵوێستی پارتی له لایەن ئێران و مالکییه وه،به پیلانێکی ئیسرائیلیی نەخشەبۆكێشراو له قه ڵه م دەدرا، چه ندینجار به رپرسانی ئه و دوو وڵاته، به ئاشکراو ڕاستەوخۆ، لە زۆر بۆنەدا،هه ڕه شه ی ئه وه یان له پارتی دەکرد که ئه گه ر ده ست له م سیاسه تەی جیاكردنەوەیەی هەرێم لە عیراقە هه ڵنه گرێت، ئه وه باجێکی قورسی پێ ده دەنەوە، پارتیش وه کو هێزێک که هه میشه بۆ مافه نه ته وایه تیه کانی کورد خۆی بە قەڵغان دەزانێت، مكوڕبوونی خۆی له سه ر هه ڵوێسته که ی دەردەبڕی و ئاماده نەدەبوو ته سلیم به ئیراده ی سوپەرــ ستراكتۆرانەی شیعه ببێت،له به رامبه ر ئه م هه ڵوێستەی پارتیدا، ئێران و مالیکی پاش چەند كۆبوونەوەیەكی نهێنی و هاتوچوونێكی ئاشكرای نێوانیان، هەر لە پێناوی درێژەدانیان بە پرۆسەی یەكتر دروستكردن و یەكتر بیناكردنەوەی هەردوو وڵاتی عیراق و ئیران بە مۆركە شیعەگەرییەكەوە، سەرەتا لە تەهران و دواتر لە تەورێز پاشتریش لە ئورمیەوە، ئەو ناوەندانەیان خستەگەڕ كە شارەزای سروشتی ئەو میكانیزمانە بوون كە ململانێی نێوان لایەنە كوردستانیەكان بەڕێوەدەبەن، هەر لەو ناوەندانەوە توانییان هەندێك دەستڕۆیشتووی سەربازی و موخابەراتی ناو چەند هێزێکی باشوورو باكووری کوردستان((كە بە شانازییەوەو بە بێ بەرانبەر لە فەلەكی ئێران دەسووڕانەوەو بزووتەكانیان بە خولانەوەی دیبلۆماسیی ناودەبرد)) لە دژی پارتی بجووڵێنن، سەرەتا پە كە كە و پاشانیش لە ڕێی ئەوانەوە؛ یەكێتی؛ وه کو دوو هێزی هاوپەیمانی سه ر به ئێران، كوچك لە ئاگر گەرمترو به ئاشکرا دژی هەوڵ و پەیامە تەحەدایەكانی مسعود بارزانی دەوه ستانه وه و وەك فەرزی عەین دژایه تی خۆیان بۆ سه ربه خۆیی کوردستان ڕادەگه یاند، له سه ر زاری بەرپرسانی ئه و حزبانەوە به ڕوونی ئه و دژایه تیه بۆ هه موو لایه ک ئاشكرابوو، لە ڕێی مایكە ئازادەكانی كەناڵە ئاسمانیەكانی لایەنەكانەوە بە شێوەیەكی سیستماتیك تەنووری میدیاكانیان لە دژی پارتی گەرمتر دەكرد، دواتر ئێران سۆسیالیزاسیۆنانە دنەی مالیكیدا.. بۆ ئەوەی له سه ر ئه رزی واقیع و به کرده وە ئاسته نگی فیعلی بۆ هه وڵه کانی پارتی؛ تەنانەت بۆ هەرێمی كوردستانیش دروست بکات، جگە هەوڵدان بۆ ڕاگەیاندنی جەنگی ئابووری دژ بە هەرێمی كوردستان لە لایەن تاقمەكەی مالیكیەوە؛ هەوڵی ناوخۆییش خرانەكار، بە نموونە :رووداوه کانی كۆبانێ كە له راگه یاندنه کانی پ ک ک و یه کێتیه وه زۆر له قه باره ی خۆی گه وره تر نیشان دەدران، بۆ ئه وەی له سه ر ئاستی بنەماكانی نه ته وه یی کورد، پارتی بخەنە هه ڵوێستێکی تەنگەتاوو موحریجەوە،چونكە شەنگال لە ناو ئەو زۆنە ترادیسیۆنالەی ویدا بوو، کاتێك ئێران زانی ئەم ئیحراجكردنە سۆسیۆپۆلەتیكیە هیچ كاریگەری نابێت و پارتی پیلانەكانی كە لەسەری دەكرێت هاویشتۆتە ناو بازنەیەكی پراگماتیانەوەو بە قەد گەردێك چییە كاریگەری لەسەر دانانێت، ئه مجاره پیلانێکی مەحكەم و مەترسیداری داڕشت و رۆڵ و ئه رک بۆ (پ ک ک و یه کێتی و مالیکی) له و پیلانه دا دیاری کران، پاش چەند یەكتردیتن و كۆبوونەوەیەكی نهێنی، پێكڕا بڕیاریاندا پیلانه که له زۆنێكی جیوگرافی وا جێبه جێ بکه ن که هه ر سێ لایه نه که بتوانن رۆڵی تێدا بگێڕن، دیاره به گوێره ی هه ڵکه وتی جیوگرافی،(دهڤه ری شه نگال) باشترینیان بوو، لە لایەكی ترەوە پاش كەوتنی موسڵ، گشت لایەنەكان (بە پارتی) خۆیشەوە ئاگاداری جموجووڵ و هێنان و بردنی ئەو هێزە زۆرەی داعش بوون كە لە ناوچەكەدا لە مانۆڕو هات و چووندا بوون و لێشی كەمتەرخەم بوون، لەم كاتەدا قاسمی سلێمانی كە باكگراوەندی ڕەهە ندێكی سوبژێكتیڤانەی ئیتڵاعاتیی هەیە، بە دەرفەتی زانی و هەلەكەی قۆستەوەو رۆڵی ئه و سێ لایه نەی به م شێوه یه دابه شکرد:
ـــ مالیکی: چه ند یەكەو هێزێکی پۆلیس كە ژمارەیان(هەشت سەد پۆلیس)ێك دەبوون، له ده وروبه ری زومار، ڕەبیەو خاڵی پاسەوانییان هەبوو، بۆریەکانی نه وتیان ده پاراست، هه موویان شیعەمەزەب بوون. مالیکی پێشوەختە فه رمانی به و هێزانه کردبوو، که له گەڵ هەر شاڵاوێك و په لامارێكی داعشدا، شوێنهکانیان چۆڵ بکه ن و بەرەو ناو موسڵ بكشێنەوە،بەو بیانووەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان ئەركی هێزەكانی موخابەرات و دژە تیرۆرە ــ فەرمانی كشانەوەی سوپاسالارەكانی سەر بە مالیكی لە لای لیژنەی لێكۆڵینەوەكردن لە كەوتنی موسڵ دەست دەكەون ـ
ـــ پ ک ک :رۆڵی پ ک ک ئه وه بوو که له کاتی په لاماری داعشدا، هێزه کانیان له دیوی رۆژئاواوە وەك كەڕەی شەربەت بن، رێگا به داعش بده ن له به رده م هێزه کانیانه وه ده رباز ببن.
ـــ یه کێتی :رۆڵی یه کێتیش ئه وه بوو که له کاتی په لاماری داعشدا، ئه و هێزانه ی که له وێ هه یبوون، ناوچەکانیان چۆڵ بکه ن و رێ بۆ داعش بکه نه وه. هه ر ئه مه ش بوو وایکرد له کاتی کشانه وه ی هێزه کانی یه کێتی له شەودا، ژماره یه کیان ڕێگەیان هەڵە كردو که وتنه بۆسه ی داعش و زیاتر لە ده که سیان لێ شه هید بوو.
ـــ عه شیره ته عه ره به کان :له رێگای مالیکیه وه ئه و گونده عه ره بانه ی که له ناوچه کەدان و سه ر به هێزه کانیی سەحوەی مالکین، ئاگادارکرانه وه که له کاتی په لاماری داعش، ئه وانیش لە پشتەوە په لاماری پێشمه رگه بده ن، ـ دواتر هەندێك لە كەسایەتی دیاریی ناو ئەو هۆزانە بە كڕینەوەی كچ و ئافرەتی ئێزیدی لە داعش و دواتر گێڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان تەبەڕای خۆیان بە لە پشتەوە لێدانی پێشمەرگە دەردەبڕی ـــ
چونكە بەر لە شاڵاوەكەی داعش بۆ سەر شەنگال، هه ر له رێگای ئه و عه ره بانه وه، داعش له هه موو ئاسانکارییەكان و ڕێگەكان ئاگادارکرایه وە، پیلانەكەی ئیتڵاعات بە پراكتیكیی سەری گرت، له کاتی په لاماری بەرفراوانی داعش بۆ سه ر زومارو شنگال كە ڕەنگە سفری سەعاتی دەستوەشان و پەلاماردانەكەشیان پێ گەیشتبێت و ئیتر ئه م هێزانه به م شێوەیەی سه ره وه پیلانه که یان جێبه جێکردو، داعش له به رده م هێزه کانی پ ک ک و له شوێنی هێزه کانی مالیکی و یه کێتیه وه په لاماری هێزه کانی پارتی دا، گوندنشینە عه ره به کانیش له هه موو لایه که وه هێرشیان بۆ سەر هێزی پێشمه رگه ده ست پێکرد .ئه مه بەشێكی راستی دەسپێكی رووداوه کان بوو كە وەك فەرشی ئێرانی لە كۆگایەكی ئیتڵاعات لول كرابوو، دواتر چەند تیمێكی ڕاگەیاندنەكانی یه کێتی و پ ک ک/ و هه ندێ ناوه ندی میدیاتیكی بە ناو ئەهلیی باشوور كە ئەهلیبوونیان لە ژێر نیشانەی پرسیاری گەورەدایە، چونكە ڕیپۆرتاژو بەرنامەی كراوەو دیمەن و وشەكانی لەو بارەیەوە تا ئێستا بۆ هەژاندنی دەزگای خەیاڵدانی ڕای گشتی وتویانەو نیشانیان داوە، شەفاف و بێلایەن و بێ گوناه نین و بە چەندین مانای پەنهانی تەڕەفگیری باركراون، تەنانەت زومی كامێراكانیان پێشوەخت بۆ گواستنەوەی ڕاستەوخۆی فیلمەكە لەوێ دانرابوونەوە، نەك بۆ ئەوەی واقیع وەك ئەوەی هەیە بە گرتەكانیان نیشانی دنیا بدەنەوە، بەڵكو بۆ ئەوەی بە شێوه یه کی ناڕاست و پڕ له چه واشه کاریانە باس له رووداوه کان بكەن و فرمێسکی تیمساحیانە بۆ خوشک و برایانی ئێزیدی بڕێژن، هه ڵبه ت له ماڵپه رو په یجه کانی پاسدارانی ئێران و تەنانەت لە دێباتەكانی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس هه مان حیکایه تی ئەمان دەپات ده بێته وه و ساڵ دوازدەی مانگان بەردەوام هەمووان باس له هاتنی پ ک ک ده که ن كە چۆن بۆ پاراستنی کوردانی ئێزیدی !!لەوێ ئامادەبوون و چۆن پارتی ئێزیدیەكانی گورگانخوارد كردون و ..تاد، هەمووان بە زاناو نەزانەوە گرەوی بردنەوەیان لەسەر ئەو كارایی دانانەی ڕاگەیاندنەكانی پاش پیلانەكە كردووە، هەر وەك چۆن بۆ هه ڵخه ڵەتاندنی زۆربەی خه ڵکی كۆست كەوتوو بەشمەینەتی ئەو دەڤەرەش دواتر كارایی سایكۆلۆژیی و سیاسییان لەسەر داناونەتەوە، بە بەردەوامی چه ند گرته یه کی ڤیدیۆیی که هی سوڕانه وه ی چه کدارانی پ ک ک له کوبانێیە بڵاودەكرانەوە، گوایه ئه وه هاتنی پ ک ک بوو بۆ بەهاناوە چوونی شنگال.؟؟!!
Top