ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا سنوورە ئیقلیمیەكان كاڵدەكاتەوە
June 1, 2010
راپۆرتەکان
یهكهم: دهمانهوێ پێشوازی لهو سیاسهتهی دهوڵهتی توركیا بكهین كهدهستی دۆستیی بۆ درێژكردووینو بێگومان وهڵامی ئێمهش بۆ ئهو ههڵوێسته وهكو ههمیشه ههر ئیجابی دهبێت.
دووهم: دهمانهوێت ئاستی پێوەندییە سیاسییهكانمان زیاتر پهرهی پێبدهین بهجۆرێك كهلهخزمهت جێگیرتركردنی ئاشتیو باری تهناهیو ئاسایشی زیاتری تێكڕای دهڤهرهكه بێت.
سێیهم: زیاتر پهره بهپێوەندییە ئابوورییهكانمان لهگهڵ توركیا بدهینو ههوڵبدهین ئاستی ئالوگۆڕی بازرگانیو سهرمایهگوزاری لهنێوانماندا بهرزترو فراوانتر بكهین.))
سەرۆك بارزانی لە پەرلەمانی كوردستان
29/5/2010
ئەو دەوڵەتانەی ئێستا ئەندامی یەكێتی ئەوروپان و سنوورلە نێوانیان بوونی نەماوە، هەر ئەو دەوڵەتان كە لەسەردەمی شەڕی دووەمی جیهاندا، بەشێك لەو دەوڵەتانە بەشێكی دیكەی دەوڵەتانی ئەوروپای داگیركردبوو، ئەڵمانیا و فەرەنسا كە بە دوو دەوڵەتە گەورەكەی یەكێتی ئەوروپا ناسراون و لەسەر داهاتووی یەكێتی ئەوروپا و فراوانكردنی یەكێتی ئەوروپا وەك یەك دەوڵەت بیر دەكەنەوە، لەشەڕی جیهانی دووەمدا ئەڵمانیا فەرەنسای داگیركردوو پاریسی وێران كرد، دەوڵەتانی گرووپی ئاسیان لە رۆژهەڵاتی ئاسیا كە ئێستا گرووپێكی ئابوورییان لە نێو خۆیاندا پێكهێناوە ئەوانیش لەسەردەمانی شەڕی جیهانی دووەمدا بەشێكیان بەشێكی دیكەیان داگیكردبوو، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی شەڕ و دەستبەرداربوون لە ئەقڵییەتی شەڕ و فراوانخوازی ئێستا دەوڵەتانی ئاسیا ئەو كۆمەڵە دەوڵەتەن كە لەسەر ئاستی ئابووری جیهان كێبركێ لەگەڵ هەشت دەوڵەتە پیشەسازییە گەورەكەی جیهان دەكەن، دەوڵەتانی ئەوروپای رۆژئاواش بە هەمان شێوە بوون، راستە لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا ئەقڵییەتی شەڕ و داگیركاری بەسەریاندا زاڵبوو، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی شەڕ بیركردنەوەیەكی دیكە دەستی پێكرد كە پێویستە دەوڵەتانی رۆژئاوای ئەوروپا لەناو یەكێتیەكدا كۆببنەوە بۆ ئەوەی نەبنە هێزێكی بچووك لە نێوان سۆڤیەتی پێشان و ئەمەریكادا، یەكێتی ئەوروپا تا كۆتاییهاتنی شەڕی سارد و رووخانی دیواری بەرلین و یەكگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا بواری ئەوەی نەبووە یەكێتیەكەی بەئاستی ئێستا فراوان بكات، لەبەر ئەوەی لەبەشێكی ئەوروپا( ئەوروپای ناوەڕاست و ئەوروپای رۆژهەڵات) ئەقڵییەتی شەڕو بڕوانەبوون بە دیموكراتی هێشتا بوونی مابوو، بەڵام دوای ئەوەی شەڕی سارد كۆتایی پێهات و ئەو ئەقڵییەتە لەو دەوڵەتانەشدا گۆڕانی بەسەردادەبینن بەجۆرێك یەكێتی ئەوروپا فراوانبوون كە لەنێوان 25 دەوڵەتدا سنووری هەڵگرت، ئێستا دوای ئەوەی توركیا دەستی بەپرۆسەی كرانەوەو دیموكراتی كردووە، هەست دەكرێت هەنگاوی جددی بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی یەكێتی ئەوروپا هەڵدەگرێت و ئێستا گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی گۆڕانكاری بەسەر ئەو چەمكەدا بێنێت كە پێشتر دراوسێكانی بەدوژمن دەزانی و ئێستا وەك دۆست سەیریان دەكات، ئەم هەنگاوانی توركیا ئەگەر لەم قۆناخەشدا نەگەنە ئەو ئاستەی كە توركیای پێ ببێتە ئەندام لەیەكێتی ئەوروپادا، بەڵام ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەكانی لەگەڵ دراوسێكانی بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی دەبێتە هۆكاری ئەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی یەكێتیەكی بارزگانی و ئابووری ئەوتۆ بێتە ئاراوە كە سنورەكانی نێوان توركیا وڵاتانی دیكە كاڵبكاتەوە، ئەم هەنگاوانە بێجگە لەوەی لەرووی ئابووری و بازرگانییەوە رەوشی هەموو وڵاتانی ناوچەكە بەڕێوە دەبات، دەبێتە هەنگاوی یەكەمیش بۆ چەسپاندی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.