سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاری بارودۆخی فریاگوزاری نیشتمانی تایبه‌ت به‌ سه‌قامگیری عێراق درێژكرده‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاری بارودۆخی فریاگوزاری نیشتمانی تایبه‌ت به‌ سه‌قامگیری عێراق درێژكرده‌وه‌
رۆژی 7ی ئایاری 2021 جۆزیف بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، دووباره‌ به‌ بریارێكی ته‌نفیزی بریاری 13303 ی تایبه‌ت به‌ سه‌قامگیری درێژكرده‌وه‌ ، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ 22ی ئایاری 2003 له‌لایه‌ن جۆرج ده‌بلیو بوشی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا ده‌رچووه‌ و ماوه‌ی 18 ساڵه‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌.
وه‌ك ماڵپه‌ری كۆشكی سپی كه‌ ده‌قی بریاره‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ : هه‌تا ئێستاش ئه‌و ئاسته‌گانه‌ی رووبه‌رووی " بونیادنانه‌وه‌یه‌كی سیستمایكی عێراق و، گێرانه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش له‌ وڵاتدا و پاریزگاریكردنی و، په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌ سیاسیی و ئیداری و ئابورییه‌كانی عێراق" ده‌بنه‌وه‌ بوونیان هه‌یه‌ و، ئه‌و ئاسته‌گانه‌ش هه‌ره‌شه‌یه‌كی نا ئاسایین بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ، هه‌ر بۆیه‌ جوزیف بایدن به‌ پێویستی زانی كه‌ باردۆخی فریاگوزاری نیشتمانی په‌یوه‌ندار به‌ سه‌قامگیری عێراق به‌رده‌وام بێت و به‌ بریاری جێبه‌جێكاری ژماره‌ 13303 راگه‌یه‌نراوه‌".
به‌پێی ئه‌م بریاره‌ ئیداره‌ی سه‌رۆك بایدن ده‌ستكراوه‌ ده‌بێت هه‌موو ریوشوێنێكی گونجاو بگریته‌ كه‌ ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م ئاشتی و سه‌قامگیری وئاسایش له‌ عێراقدا
گوڵان میدایا










Top