حكوومەتی عێراق ژمارە و جۆری ئەو پێكوتانەی كۆرۆنای ئاشكرا كرد كە تا ئێستا گەیشتوون
سەیف بەدر گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتەكە ڕای گەیاند عێراق بۆ یەكەم جار لە ڕۆژی دووی مانگی ئاداری رابردوودا بڕی ٥٠ هەزار ژەمە پێكوتەی لە جۆری سینۆڤاكی چینی بەدەست گەیشت، وەك یەكەم هەنگاوی یارمەتی لە چینەوە بۆ عێراق لەپێناو تێپەڕاندنی پەتاكە.
جێی باسە حكوومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ دەستەبەركردنی زۆرترین ژمارەی پێكوتەی كۆرۆنا، بە تایبەتی كە ڕۆژانە بەرزبوونەوەی تووشبووانی پەتاكە بەردەوامە و مەترسییەكانی كۆرۆنا تا ئێستا تێنەپەڕیوە.
ژمارەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە عێراق لە یەك ملیۆن تووشبوو نزیك دەبێتەوە و ئێستا ڕۆژانە بە هەزاران تووشبووی نوێ تۆمار دەكرێن.
تا دوێنێ شەممە ٢١٥ هەزار و ٨٠١ هاووڵاتیی عێراق پێكوتەی كۆرۆنایان وەرگرتبوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە وهزارهتی تهندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونهوهی پەتای كۆرۆنای له سهرانسهری وڵاتەكە به پارێزگاكانی ههرێمی كوردستانیشهوه راگهیاند، كە تیایدا شەش ههزار و ١٨٨ تووشبووی نوێ تۆمار كراون، ٣٣ تووشبووش گیانیان لەدەست داوە، هەروەها شەش ههزار و ٨١٤ تووشبووش چاك بوونەتەوە.
باسنيوز