وادەی تۆماری لایه‌نه سیاسییه‌كان و ھاوپەیمانی و پێشکەشکردنی کاندیدان درێژ کرایەوە
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/4/2021ـی بە دوایین وادە بۆ تۆماركردنی ناوی لایەنە سیاسیەکان و دروستكرنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كانی دانابوو، به‌ڵام ماوه‌كه‌ی بۆ 15 رۆژ درێژ كرده‌وه.
گوتیشی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بریاری دا وادەکە بۆ تۆماری لایەنە سیاسیەکان و بۆ ھاوپەیمانی بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان تا رۆژی 1/5/2021 درێژ بكاته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا ناوی کاندیدەکان رادەست نەکراون و بۆ ھاوپەیمانیهتیش لایەنەکان لە گفتوگۆدان.
باسنيوز