راوێژکارێکی کازمی: 400 هەزار کرێکار لە عێراق مووچە وەردەگرن و کار ناکەن
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە رۆژنامەی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە: لە عێراق، 173 کۆمپانیای حکوومی هەن، کە 72%یان کار ناکەن و لەسەر زیان دەڕۆن.
مەزهەر محەمەد ساڵح بە ئاماژەکردن بەوەی تەنیا رێژەی 28%ـی کۆمپانیاکانی حکوومەت کار دەکەن، رایگەیاندووە: ئەو کۆمپانیایانەی کار دەکەن و داهاتیان هەیە، پەیوەندییان بە کەرتی نەوتەوە هەیە.
هەروەک ئەو راوێژکارەی مستەفا کازمی رایگەیاندووە: نزیکەی 400 هەزار کرێکار لەو کۆمپانیایانەی لەکار کەوتوون، مووچەی مانگانە بەبێ کارکردن و بەرهەمهێنان، وەردەگرن.
مەزهەر محەمەد ساڵح پێیوایە کارنەکردنی کرێکارەکان بەهۆی کەمتەرخەمیی خۆیانەوە نییە، بەڵکو بەهۆی هەڵەی سیاسەتی ئابووریی عێراقە، کە تەنیا پشت بە کەرتی نەوت دەبەستێت و کەرتەکانی دیکە پەراوێزخراون.
باسنيوز