وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە
بە پشتبەستن بە داتاکانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق - سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی ئاداری رابردووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021 وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، "كۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئاداری رابردوودا 91 ملیۆن و 311 هەزار و 929 بەرمیل بووە و داهاتەكەشی پێنج ملیار و 782 ملیۆن و 711 هەزار دۆلار بووە".

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە "كۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئاداری رابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 88 ملیۆن و 240 هەزار و 184 بەرمیل بووە؛ لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك و لەڕێگەی بەندەری جەیهانیشەوە سێ ملیۆن و 71 هەزار و 745 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە".

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، "یەك بەرمیل نەوت بە 63.329 دۆلار فرۆشراوە، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتیش لە مانگی ئاداری رابردوودا دوو ملیۆن و 945 هەزار بەرمیل بووه".
rudaw -
Top