ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌ په‌راوێزخستنى نورى مالیكی

ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌ په‌راوێزخستنى نورى مالیكی

گولاَن/سالح محمد
ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانى حكومه‌تێكى هاوبه‌شى نیشتیمانى و داواى كرد كه‌ هیچ لایه‌نێك له‌ پێكهینانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق په‌راوێزنه‌خریت.

به‌رپرسێكى بالاَى كۆشكی سپی به‌ رِۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تێیدا به‌ژدار بن و گوزارشت له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌عێراقیه‌كان بكات.

هه‌روه‌ها هۆشدارى دایه‌ لیستى عێراقیه‌ و فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان و ئه‌نجومه‌نى بالاَى ئیسلامى له‌ پێكهینانى لیستێكى زۆرینه‌ و په‌راوێزخستنى نورى مالیكى له‌ پێكهینانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق به‌و پێیه‌ى خاوه‌نى 89 كورسی په‌رِله‌مانه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆشكی سپی كه‌ ناوى خۆی ئاشكرا نه‌كرد ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ده‌بیت پێكهینانى حكومه‌تى عێراق له‌یلایه‌ن عێراقیه‌كان بیت و هیچ ده‌ست تێوه‌ردانیكى ده‌ره‌كى تێدا نه‌بیت.
Top