مەسرور بارزانی و باڵوێزی ئوسترالیا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 29/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ناوچەکە.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا و لە پرۆسەیەکی ئازاد و دادپەردوەرانە و بە بەشداری و پاراستنی مافی پێکهاتەکان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.