بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا
![بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240529174916_original_35.jpg )
لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان پاسێک کەوتە ناو دۆڵێکەوە و بەهۆیەوە ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا. پاسەکە لە شاری تۆربەت لە باشووری بەلوچستانەوە بەرەو کوێتەی پایتەختی پارێزگاکە دەڕۆیشت کە نزیکەی 750 کیلۆمەتر لە باکوورەوە دوورە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کەوتە ناو دۆڵێک لە ناوچە شاخاوییەکان.
دەوترێت پاسەکە لە پردێکەوە کەوتۆتە ناو دۆڵێکی بەردینەوە.
نوروڵڵا عیسا، بەرپرسی بەشی پزیشکی لە قەزای واشوک، ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی 54 سەرنشین لەناو پاسەکەدا بوون. 10 کەس بریندار بوون و باری تەندروستی بەشێکیان سەختە. شۆفێری پاسەکەش لەنێو کوژراوەکاندایە.
لە بەیاننامەیەکدا، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ئەم ڕووداوە، داوای لە دەسەڵاتداران کرد هاوکاری بریندارەکان بکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل