سه‌باره‌ت به ده‌ست تێوه‌ردانی ولاَتانی دراوسێ له كاروباری ناوخۆی عێراق، عه‌للاوی سه‌ردانی سعودییه ده‌كات
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه شاندێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی و ئه‌مینداری گشتی ته‌جه‌موعی عێراقی ئوسامه نوجێفی سه‌ردانی سعودییه‌ی عه‌ره‌بی كرد.
له‌مباره‌یه‌وه نوجێفی رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ده‌ست تێوه‌ردانی ولاَتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه‌ی عێراقه له كاروباره‌كانی ناوخۆی ئه‌و ولاَته.
نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له میانی سه‌ردانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی شانده‌كه ئه‌یاد عه‌للاوی چاوی به شا عهبدوڵلاَی كورِی عه‌بدولعه‌زیزی شای سعودییه ده‌كه‌وێت و به وردی گفتوگۆ له سه‌ر پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌ست تێوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی ولاَتانی دراوسێی عێراق له كاروباره‌كانی ناوخۆی عێراق.
پێشتر چه‌ندین جار حكومه‌تی سعودییه ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ پێشوازی كردنی ته‌واوی هێزو لایه‌نه عێراقییه‌كان جگه له سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی.