رۆژنامه‌یه‌ك: كورد ترسی هه‌یه له دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه
له ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئه‌ندی پێندتی به‌ریتانی بلاَویكردۆته‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زوو ده‌كات سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه به مه‌رجێك ئه‌یاد عه‌للاوی له حكومه‌تدا به‌شدار بێت.
رۆژنامه‌ی ئه‌ندی پێندت ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌ر یه‌ك له ره‌وتی سه‌درو كورد ترسیان هه‌یه له دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه به‌تایبه‌ت كه مالیكی به‌ڵێنی داوه ده‌ست به‌رداری زۆرێك له ئه‌ركه‌كانی بێت له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات ململانێكان له سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاَت له عێراق زۆر چرِبۆته‌وه، چونكه وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاَت له عێراق واتا ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی داهاته‌كانی نه‌وت وگاز، و كۆنترِۆڵكردنی زۆربه‌ی ئه‌رك و فه‌رمانبه‌رێتییه‌كان له حكومه‌ت وبرٍِیاردان له سه‌ر داهاتووی عێراق.