رۆژنامه‌یه‌كی سویسری: عێراق ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت تۆمار كرد
له دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی لۆماتانی سویسری دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، به هه‌نگاوێكی جیدی وه‌سف ده‌كات له چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه سیاسییه‌كانی ولاَت.
لۆماتان ئاماژه به‌وه ده‌كات هاوپه‌یمانی نیشتمانی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینیدا به 132 ده‌نگ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو كاندید كردۆته‌وه، روونیشی كردۆته‌وه كه هه‌ڵبژاردنی مالیكی له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه به‌سته‌ڵه‌كی پرۆسه‌ى سیاسی ولاَت ده‌شكێنێ و ولاَت به‌ره‌و هه‌نگاوی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌نێ.
رۆژنامه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مالیكی توانیویه‌تی له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی 132 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ، له‌وكاته‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله به 27 ده‌نگ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌نگدانه‌كه بوون.
پێشتر به‌رِێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ورِوپی له زانكۆی كۆرنێڵی ئه‌مه‌ریكی، كریستۆفه‌ر ئه‌ندرسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه عێراق خراپترین ژماره‌ی پێوانه‌یی له دواكه‌تنی پێكهێنانی حكومه‌ت تۆمار كردووه كه ماوه‌یى 208 به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان تێپه‌رِیوه‌و نه‌یتوانیوه له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت پێكبهێنێت، له‌وكاته‌ی له ساڵی 1977 هۆڵه‌ندا نه‌یتوانی له ماوه‌ی 207 رۆژ حكومه‌ت پێكبهێنێ.