كاردانه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌باره‌ت به دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر موللا به توندی ره‌تی كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی كرده‌وه‌و به پێشێلكردنی مافی ده‌ستووری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌شی له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا له قه‌ڵه‌مدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا موللا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له یه‌كگه‌یشتنێكی باش له نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله له ئارادایه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سووره له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، گوتیشی ئه‌لعێراقییه به پێویستی ده‌زانێ قۆناخێكی داهاتوو ده‌بێت له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی به‌رِێوه‌بچێت و هه‌موو هێزو لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌شداربن له حكومه‌تدا.
موللا دووپاتیكرده‌وه ئه‌لعێراقییه به‌توندی ره‌تی ئه‌وه ده‌كاته‌وه عێراق له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ته‌نیا به‌رِێوه‌بچێت و تاكرِه‌وانه ده‌سه‌لاَت به‌كاربێنێت و ئه‌وانیدیكه فه‌رامۆش و په‌راوێز بخات، دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی به له‌مپه‌رخستنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ وه‌سف كرد.