عه‌بدولمه‌هدی: سه‌قامگیری ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به دڵسۆزی به‌رپرسانی ئه‌منی هه‌رێمه‌وه هه‌یه
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگه‌كانی عێراق، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی به هه‌ردوو باڵی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی نه‌گه‌ونه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ئه‌وكات كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌بێته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌لعێراقییه ده‌توانێ حكومه‌ت پێكبهێنێت.
دوو رۆژ له مه‌وبه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ماوه‌ی پێنج رۆژیان له به‌رده‌م هاوپه‌یمانییه‌تی دانا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پرسی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی عێراق عه‌بدولمه‌هدی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربرِی به‌رامبه‌ر به به‌رپرسانی دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَت، گوتیشی ده‌بێت ته‌واوی به‌رپرسانی ئه‌منی دڵسۆزانه كاربكه‌ن ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه ره‌وشه‌كه به‌ر خراپتر ده‌چێت، عه‌بدولمه‌هدی نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربرِی كه ئێستا ولاَت به‌ره‌و ئاقاری عه‌سكه‌رتارییه‌ت و میلیشییاگه‌ری هه‌نگاو ده‌نێت كه ئه‌مه واده‌كات بارودۆخه ئه‌منییه‌كه قوڵتر بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی به ئه‌زموونی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رقه‌رار كردنی بارودۆخی ئه‌منی و داوای كرد حكومه‌تی عێراق سوود له‌و ئه‌زموونه وه‌ربگرێت، روونیشی كرده‌وه به‌رقه‌رار بوون و دابینكردنی بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به دڵسۆزی به‌رپرسانی ئه‌منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.