حه‌كیم: پێویسته ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دابنرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم به پێویستی زانی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دابنرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان له باره‌گای په‌رله‌مان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و كاراكردنی رۆڵی په‌رله‌مان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسا دانان و چاودێری به سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی حكومه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌منی ولاَت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حه‌كیم به توندی ره‌خنه‌ی له‌و كوتلانه گرت ئه‌گه‌ر كه ژاوه‌ژاویان ناوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دانیشتنه بچووككراوه‌كانی په‌رله‌مان كه تێیدا نوێنه‌رانی زۆربه‌ی كوتله‌كان به‌شدارن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له زووترین ماوه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ربازی بێت.
پێشتر هه‌ندێك له كوتله‌كان هه‌ر یه‌كه‌و به‌جۆرێك سه‌یری دانیشتنه بچووككراوه‌كانی په‌رله‌مانیان كرد كه له وه‌ته‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه دانیشتنه‌كان ده‌ستیان پێكردووه، هه‌ندێك له‌و كوتلانه دانیشتنه‌كانیان به ناده‌ستووری و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به كۆسپی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان وه‌سف كرد.
له كۆتاییدا حه‌كیم به پێویستی زانی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له سه‌رانی كوتله‌كان په‌له بكه‌ن له‌و هه‌وڵه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له زووترین كاتدا حكومه‌ت پێكبهێنرێت.