موحسین سه‌عدون: پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ ده‌ست نیشان كردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بگاته‌ رێكه‌وتن

موحسین سه‌عدون: پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ ده‌ست نیشان كردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بگاته‌ رێكه‌وتن


هه‌ولێر _ سامان

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌سه‌ر پرسی ده‌ست نیشان كردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بگه‌نه‌ رێكه‌وتن.

موحسین سه‌عدون به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی دوو تا سێ رۆژی داهاتوودا هاوپه‌یمانی نیشتمانی یه‌كلایی ببێته‌وه‌ له‌ سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كاندیدێك له‌ نێوان نوری مالیكی و عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق\"".

روونیشیكرده‌وه‌\"" یه‌كلایی بونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ سه‌ر كاندیدێك پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌باتء ره‌نگه‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی لێبكه‌وێته‌وه‌\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌گه‌یشته‌ رێكه‌وتن به‌ پێی مادده‌ی72له‌ ده‌ستووری عێراق لیستی ئه‌لعێراقیه‌ مافی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی ده‌بێت\"".

وتیشی\"" پێكهێنانی حكومه‌تی له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه‌ء سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق دایه‌ء پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات\""."
Top