سه‌غیر: ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ جیدی ته‌ماشای داواكارییه‌كانی كورد ده‌كات

سه‌غیر: ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ جیدی ته‌ماشای داواكارییه‌كانی كورد ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی جه‌لاله‌دین سه‌غیر دووپاتی كرده‌وه‌ كورد پشتگیری له‌ كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.

سه‌غیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی په‌یوه‌ندییه‌كی له‌مێژینه‌و پته‌وی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات كورد پشتگیری له‌ عه‌بدولمه‌هدی بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.

له‌ باره‌ی كارنامه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كه‌ له‌ 19 خاڵ پێكهاتووه‌، سه‌غیر رایگه‌یاند عه‌بدولمه‌هدی دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ جیدی ته‌ماشای داواكارییه‌كانی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات.

جێی باسه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئیئتیلافی نیشتمانی كه‌ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌ فه‌رمی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو كاندید كرد.
Top