ئه‌لعێراقییه: ئه‌مه‌ریكا دژی كاندید كردنی عه‌للاوی نییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌و هه‌والاَنه ره‌تده‌كاته‌وه گوایه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نارِازیییه له سه‌ر كاندید كردنی سه‌رۆكی كوتله‌كه ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور دووپاتیكرده‌وه ئه‌مه‌ریكا دژی كاندید كردنی عه‌للاوی نییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له یه‌ك نزیك بكاته‌وه.
عاشور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌لعێراقییه هیچ نارِه‌زاییه‌كی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه تێیدا دژی كاندید كردنی عه‌للاوی بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
پێشتر زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان بلاَویان كرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئێران دژی كاندید كردنی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوین بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو له به‌رامبه‌ریشدا پشتگیری له سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه.