وه‌قفی شیعی ده‌سه‌لاَتدارانی سعودیه به دوو روو له قه‌ڵه‌م ده‌دا
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه دیوانی وه‌قفی شیعی له عێراق حكومه‌تی سعودیه‌و ده‌سه‌لاَـدارانی ئه‌و ولاَته‌ی سه‌باره‌ت به رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر به دوو روو له قه‌ڵه‌مدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌دا ده‌سه‌لاَتدارانی سعودیه رووبه‌رِووی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بنه‌وه به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه سه‌باره‌ت به وتاره تونده‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوانه كه له سه‌ر مینبه‌ره‌كان هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ كوشتنی شیعه‌كان له عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی له عێراق ساڵححه‌یده‌ری رایگه‌یاند ده‌سه‌لاَتدارانی سعودیه له‌و كاته‌ی رووبه‌رِووی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بنه‌وه له خاكی ولاَته‌كه‌یان، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هیچ جۆرێك رێگه‌یان لێناگرن له‌و كاته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوانه مینبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ هاندانی گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی روو له عێراق بكه‌ن بۆ كوشتنی هاولاَتیانی شیعه‌ی ئه‌و ولاَته.
حه‌یده‌ری دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌رپرسانی سعودیه ته‌واو خۆیان بێده‌نگ كردووه له ئاستی ئه‌و وتار خوێنانه‌ی هانی گه‌نجان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه روو له عێراق بكه‌ن و ده‌ست به كوشتنی شیعه‌ی ئه‌و ولاَته بكه‌ن، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌و كرده‌وه سعودیه بۆته به‌رهه‌مهێنه‌ری رێكخراو و گرووپه ته‌كفیرییه‌كان كه شیعه به كافرو رافیزه له قه‌ڵم ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عێراقیان كردۆته وێستگه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كان كوشتنی هاولاَتیانی بێتاوانی شیعه.