به‌دیع عارف: حكومه‌ت نیازی وایه تاریق عه‌زیز به‌رِه‌لاَ بكات
دوێنێ دووشه‌ممه پارێزه‌ری پێشووی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاریق عه‌زیز رایگه‌یاند یه‌ك له یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی پێی راگه‌یاندووه حكومه‌تی عێراق نیازی وایه به‌هۆی ناله‌باری ته‌ندرووستییه‌وه عه‌زیز به‌رِه‌لاَ بكات.
به‌دیع عارف پارێزه‌ری پێشووی تاریق عه‌زیزله لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌رِه‌نسی رایگه‌یاند یه‌ك له یاریده‌ده‌ره‌كانی مالیكی كه له نووسینگه‌كه‌ی كارده‌كات پێی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حكومه‌تی عێراق عه‌زیز به‌رِه‌لاَ بكات، هۆكاری به‌رِه‌لاَكدرنه‌كه‌یشی بۆ ناله‌باری و تێكچوونی ته‌ندرووستی گه‌رِانده‌وه.
به‌دیع ئاماژه‌ی به‌وه‌دا یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی مالیكی پێی راگه‌یاندووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رِه‌لاَكردنی عه‌زیز حكومه‌ت ده‌یه‌وێت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێبداو دواتر به برِیارێك عه‌زیز به‌رِه‌لاَ بكات و گوتیشی برِیاری به‌رِه‌لاَ كردنی عه‌زیز پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه هه‌یه.
به‌دیع روونی كرده‌وه دیمانه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی كه مانگی رابردوو له ناو گرتووخانه له‌گه‌ڵ عه‌زیز ئه‌نجامیدا كاریگه‌رییه‌كی زۆری كرده سه‌ر هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌یسی عه‌زیز دابچێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه زیاد كورِی تاریق عه‌زیز به دووری زانی حكومه‌تی عێراق نیازی به‌رِه‌لاَكردنی باوكی هه‌بێت به‌ڵكو حكومه‌ت ده‌یه‌وێت تا سه‌ر له زیندان بمێنێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه یه‌كێكیدیكه له گه‌وره یاریده‌ده‌رانی مالیكی هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، گوتیشی به‌رِه‌لاَكردنی عه‌زیز له ده‌سه‌لاَتی مالیكی دانییه.