عه‌للاوی و مالیكی و عه‌بدولمه‌هدی به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی فه‌رمی ئیئتیلافی نیشتمانی خالید موللا پێشبینی كرد له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌رۆك ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.
موللا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئامانجی كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌بێت، ناوبراو به پێویستی زانی له‌و كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌دا هه‌ر سێ سه‌ركرده‌كه راشكاوانه له باره‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بدوێن و خۆیان به دوور بگرن له هه‌ر موجامه‌له‌یه‌كی سیاسی له كاتی به‌رِێوه‌چوونی كۆبوونه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له زووترین كات حكومه‌ت نوێ پێكبهێنرێت و كۆتایی به به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی بێت.
تا ئێستاش هه‌ر دوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بلاَو نه‌كردۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه برِیاره ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.