موحسین سه‌عدون: چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوو لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت بگه‌نه‌ رێكه‌وتن

موحسین سه‌عدون: چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوو لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت بگه‌نه‌ رێكه‌وتن

هه‌ولێر _ سامان

موحسین سه‌عدون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی چه‌مد رۆژی داهاتوو دا دانووستاندنه‌كان فه‌رمییه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق ده‌ستپێ بكاته‌وه‌.

موحسین سه‌عدون به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" به‌ هۆی كاندیدكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن ئیتلافی نیشتمانیه‌وه‌، ته‌كانیك به‌ پرۆسه‌ی سیاسی ئێستای عێراق بدات\"".

روونی كرده‌وه‌\"" پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو دانووستاندنی جیددیی و فه‌رمیه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك ده‌ست پێ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادیه‌كه‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتنێك\"".

وتیشی\"" بۆیه‌ ده‌بێت له‌ ئێستاوه‌ كار بكرێ بۆ داخستنی دانیشتنی كراوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، واته‌ ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ حكومه‌تی نوێ ببه‌خشێت ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانی دانشتنه‌ ئاساییه‌كانی بكاته‌وه‌\"".

"
Top