باڵه‌ته‌یی: پێویسته‌ عێراقیه‌ به‌شداری له‌ حكومه‌تی داهاتوو پێ بكرێت

باڵه‌ته‌یی: پێویسته‌ عێراقیه‌ به‌شداری له‌ حكومه‌تی داهاتوو پێ بكرێت

هه‌ولێر - سامان

ئه‌ندمێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی، رایگه‌یاند، پێویسته‌ لیستی ئه‌لعێراقیه‌ به‌شداریی له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق بكات.

نه‌جیب باڵه‌ته‌یی به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند \"بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌ سێبه‌ری حكومه‌تی داهاتووی هه‌نگاو به‌ ئاراسته‌ی سه‌قامگیریی بنێت، پێویسته‌ لیستی عێراقیه‌ به‌شداریی له‌ حكومه‌تی نوێ پێ بكرێت\"".

روونی كرده‌وه‌\"" ناكرێت ئیراده‌ی به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌رانی عێراقیی به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پشت گوێ بخرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ حكومه‌تی ئه‌مریكاوه‌ش له‌ گه‌ل پێكهێنانی حكومه‌تێك دان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شدار بن\"".

وتیشی\"" هه‌رِه‌شه‌كانی لیستی عێراقیه‌ بۆ به‌شداری نه‌ركدن له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌تی داهاتوو هه‌لوێستی پرِ مه‌ترسیین، بۆیه‌ به‌ هه‌ر چ نرخێك بێت ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كار بۆ به‌شداریی پێ كردنی لیستی عێراقیه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ناكرێ لایه‌نی وه‌ك عێراقیه‌ به‌شداریی له‌ پرۆسه‌كه‌ نه‌كات، ئه‌گه‌ر عێراقیه‌ بكشێته‌وه‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت\""."
Top