شابه‌نده‌ر: كاندید كردنی عه‌بدولمه‌هدی رێگه‌ی له به‌رده‌م مالیكی خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێت
په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عیززه‌ت شابه‌نده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاندید كردنی جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له لایه‌ن ئیئتیلافی نیشتمانییه‌وه رێگه له به‌رده‌م سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی خۆش ده‌كات جارێكی دیكه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه.
شابه‌نده‌ر روونی كرده‌وه كاندید كردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له لایه‌ن هه‌ندێك له پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی په‌له‌ی تێدا كرا ئه‌مه‌ش واده‌كات په‌رله‌مان دانیشتنی خۆی گرێبدات و دواتر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی رابسپێرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد عه‌بدولمه‌هدی ئاسانترین ركابه‌ری مالیكییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه كاندیدی هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی نییه به‌ڵكو ته‌نیا هه‌ندێك له پێكهاته‌كان ده‌نگیان بۆ داوه، گوتیشی له حاڵێكدا دیسان عه‌بدولمه‌هدی ببێته كاندیدی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی نابێته سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر میكانیزمی كاندید كردنه‌كه واقیعی بێت. زیاتر روونی كرده‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نیا ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و لایه‌نگره‌كانی دانیان به‌و میكانیزمه واقیعییه دانه‌ناو ته‌نیا عه‌بدولمه‌هدی تاكه كاندیدان بێت، ئه‌وكات ئیئتیلافی نیشتمانی به یه‌ك كاندید كه مالیكییه ده‌رِواته ناو په‌رله‌مان و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت زۆر ئاسانتر ده‌بێت.