عوسمان: تا ئێستا كارنامه‌ی كوتله‌ی كوردی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌

عوسمان: تا ئێستا كارنامه‌ی كوتله‌ی كوردی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاندتا ئێستا كارنامه‌ی كوردی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كه‌ له‌ 19 خاڵ پێكهاتووه‌ هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌.

عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هۆكاری سه‌ره‌كی وه‌لاَم نه‌دانه‌وه‌ی كارنامه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ پێشكه‌شی كوتله‌ سیاسییه‌كانی كردووه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، بۆ سه‌رقاڵ بوونی كوتله‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه‌ به‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان روونی كرده‌وه‌ جگه‌ له‌ كارنامه‌ی كوتله‌ی كوردی كه‌ له‌ لایه‌ن كوتله‌كانی دیكه‌وه‌ وه‌لاَمی نه‌بووه‌، به‌ڵكو كارنامه‌ی هیچ كوتله‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌ پێشكه‌ش به‌یه‌كتریان كردووه‌ بۆ نموونه‌ كارنامه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ بۆ ئیئتیلافی نیشتمانی، ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ هیچ وه‌لاَمێكیان نه‌بووه‌ و به‌رده‌وامن له‌ دیراسه‌كردن، هۆكاری سه‌ره‌كیش گرێی پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ كه‌ كوتله‌كان تا ئێستا له‌ سه‌ری رێكنه‌كه‌وتوون.
Top