به‌یاتی: بۆ پاراستنی ولاَت پێویسته پشت به لایه‌نی هه‌واڵگری ببه‌سترێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی نیشتمانی مه‌حه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی رایگه‌یاند عێراق پێویستی به سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ به‌رِێوه‌بردنی كاری سه‌ربازی عێراق به باشترین شێوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌منی لایه‌نی هه‌واڵگری فه‌رامۆش نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێرِه‌وی كاره ئه‌منییه‌كان به باشترین شێوه به‌رِێوه بچێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌یاتی روونی كرده‌وه نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی لێهاتوو و به‌توانا له ناو ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌بێـه هۆی دروست بوونی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاككردنی پرۆسه ئه‌منییه‌كانی ولاَت، به پێویستیشی زانی به‌رپرسانی ئه‌منی به‌هه‌موو تواناكانه‌وه پشت به‌لایه‌نی هه‌واڵگری ببه‌ستن به‌تایبه‌ت له دوای قۆناخی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه وا پێشبینی ده‌كرێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆشاییه‌ك له پرۆسه‌ی ئه‌منی دروست بكات و تیرۆریستان و ئه‌ندامانی پێشووی رژێمی به‌عس ئه‌و بۆشاییه بقۆزنه‌وه‌و مه‌رامی خۆیانی لێ ئه‌نجام بده‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا زانیارییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه تیرۆریستان و ئه‌ندامانی پێشووی به‌عس له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه ئه‌وان هێشتا بوونێكی به‌هێزیان ماوه له عێراق و ده‌توانن كۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی ولاَت دروست بكه‌ن.
لێره‌شدا له سه‌ر سه‌رانی سیاسی ولاَـ پێویسته ئه‌و په‌یامه بخوێننه‌وه‌و په‌له بكه‌ن له كۆكردنه‌وه‌ی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، هه‌روه‌ها جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق لایه‌نی هه‌واڵگری به‌هێز بكرێت و پشت به سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه جیهانییه‌كانییه‌كان ببه‌سترێت.