ئه‌سه‌دی: كورد هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا خالید ئه‌سه‌دی دووپاتی كرده‌وه كورد هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كین، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناكرێ ده‌ست به‌رداری ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه بین.
ئه‌سه‌دی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كورد و ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كانی دیكه‌ش به‌شداری راسته‌قینه بكات له عێراقی نوێ‌دا، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
ئه‌سه‌دی دووپاتیشی كرده‌وه ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، گوتیشی ده‌ستووری عێراقی تاكه بنه‌مایه بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان، روونیشی كرده‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌یه بوونه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت كه گرنگترینیان له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنی كوتله‌كانه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی هه‌رسێ ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
له كۆتاییدا ئه‌سه‌دی ئه‌و هه‌واَلانه‌ی ره‌تكرده‌وه گوایه مالیكی له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر سه‌باره‌ت به هه‌ندێك پرس و داواكاری كورد به‌ڵێنی به كورد داوه، گوتیشی هیچ به‌ڵێنێكی له‌م شێوه‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه چونكه له سه‌ر كاغه‌ز نه‌نووسراوه‌ته‌وه.