عه‌للاوی ته‌نگژه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرا ده‌كات
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له ئارادان بۆ كشانه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر رێگه به مافه ده‌ستوورییه‌كانی نه‌درێت حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێت به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ست بێنێت.
عه‌للاوی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی به‌تایبه‌ت ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات تۆمه‌تبار كرد كه بووه‌ته هۆكاری دروست بوونی ته‌نگژه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌و پێیه‌ی مالیكی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رازی نه‌بوو به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌بوو جارێكی له سه‌ر داواكارییه‌كی ئه‌و جارێكی دیكه ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ژمار كرایه‌وه، كه ئه‌مه‌ش دوو مانگی خایاند دواتر ته‌نگژه‌كه‌ی به‌وه قوڵ كرده‌وه كه دادگای فیدرِاڵی دان به كامه كوتله‌ی په‌رله‌مانی داده‌نێت ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان توانی پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ست بێنێت، یاخود ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك له‌گه‌ڵ كوتله‌یه‌كی دیكه پێكده‌هێنێت و به‌یه‌كه‌وه گه‌وره‌ترین كوتله پێكده‌هێنن و ده‌چنه ناو په‌رله‌مان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئیئتیلافی نیشتمانی كه له هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم پێكهاتووه له ناو خۆیاندا توانای ئه‌وه‌یان ته‌نها كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست نیشان بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدایه ناوی ئیئتیلافه‌كه‌یشیان نیشتمانییه! گوتیشی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك شێوازی دانووستانه‌كانی ئیئتیلافی نیشتمانی ره‌تكردۆته‌وه، چونكه عێراق نابێت به شێوه‌ی ده‌ستكه‌وت (غه‌نیمه)، دابه‌ش بكرێت، روونیشی كرده‌وه كه زۆربه‌ی قسه‌و لێدوانه‌كانی ئیئتیلافی نیشتمانی له كاتی به‌رِێوه‌چوونی دانووستاه‌كان له سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بووه، كه ئایا كێ ده‌بێته داد نووس، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆك كۆمار. !
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاشتی و ئاسایش راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به دیموكراتی كه ئه‌مه‌ش له هه‌موو جیهاندا به‌و شێوه‌یه‌یه، بۆیه له سه‌ر كوتله‌كان پێویسته دان به مافی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دابنێن كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و دوای ئه‌ویش ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا دێت، باشترین نموونه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌ریتانیا بوو كه تێیدا براوه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ براوه‌ی دووه‌م به‌یه‌كه‌و حكومه‌تیان پێكهێنا، سه‌ر له‌نوێ جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌لعێراقییه ده‌یه‌وێت حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان بێت، باسی له‌وه‌شكرد
ئه‌لعێراقییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ نه‌خشه‌ی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ی له خۆ گرتووه.
یه‌كه‌م: پێویسته هه‌موو لایه‌ك له چه‌مكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی تێبگه‌ن و بزانن حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی چۆن داده‌مه‌زرێ و بنه‌ماكانی چین.
دووه‌م: ئه‌و رێگایه بگیردرێته به‌رو بچه‌سپێندرێ كه هه‌موو لایه‌ك به‌شدار ده‌بن له برِیاری سیاسی، مانای چییه تۆ وه‌زرێك یاخود په‌رله‌مانتارێكت هه‌بێت به‌لاَم ئه‌و وه‌زیره توانای ده‌ركردنی برِیاری سیاسی نه‌بێت.
سێیه‌م: ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له ده‌ستووردا هه‌موار بكرێته‌وه كه ئه‌مه هه‌رِه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت، چونكه تا ئێستا عێراق به قۆناخی ئینتیقالی و دیموكراتی تێپه‌رِ ده‌بێت.
گوتیشی ده‌بێت ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له ناو ده‌ستووردا به روون و ئاشكرا دیاری بكرێت و نابێت په‌یوه‌ست بكرێت به تاكه كه‌سێك.
چواره‌م: ده‌بێت نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌بێت بۆ داهاتووی عێراق ئایا هێزه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ولاَته دابه‌ش بكرێت یاخود به‌یه‌ك پارچه‌یی بمێنێته‌وه یا ئه‌وه‌تا له سه‌ر به‌ش به‌شكاری جێگیر بێت.
پێنجه‌م: پێویسته پێناسه‌ی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری بكرێت و دیاری بكرێت.
شه‌شه‌م:پێویسته پشت به پێوه‌رێكی ئاشكرا ببه‌سترێ له پرسی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت گونجاو بێت له‌گه‌ڵ واقیعی عێراق.
عه‌للاوی به پێویستی زانی كه ده‌بێت سه‌ركرده‌ی هه‌موو كوتله‌و هێزه سیاسییه‌كان له سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه رێكبكه‌ون ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ عێراق به ئاسته‌یه‌كی باش هه‌نگاو بنێت
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به پێویستی نه‌زانی په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كه ره‌نگه دواتر ئاژه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، سه‌باره‌ت به ولاَتانی ده‌ره‌وه‌و ناوچه‌كه له ده‌ست تێوه‌ردانیان له كاروباری ناوخۆی عێراق عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه ئێران و ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت
گوتیشی تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی دانه‌ناوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌لاَم ئێران ده‌یه‌وێ له میانی پێكهێنانی حكومه‌تێكی تائیفی ته‌نگژه‌یه‌ك بۆ عێراق بنێته‌وه به‌تایبه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی داوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌لعێراقییه شاندێكی ره‌وانه‌ی ئێران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان دڵنیا بكاته‌وه كه ئه‌لعێراقییه ده‌یه‌وێ حكومه‌تێكی سه‌قامگیرو تۆكمه‌و ئاشتی خواز پێكبهێنێت و رێگه به‌هیچ هێزێكیش نادات خاكی عێراق به‌كار بێنێت بۆ لێدانی ئێران، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و حكومه‌ت رێگه به‌هیچ ده‌ست تێوه‌ردانێكی ئێران نادات ده‌ست له كار‌و باری عێراق وه‌ربدات. جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن له پێناو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌لڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ولاَتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت سوریا به‌هاوكاری رووسیا له هه‌وڵی نێوانگریدان بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراو كێشه‌داره‌كانی نێوان تاران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.