له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیدا ئیئتیلافی نیشتمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی ئاشكرایكرد ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه به مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی ئیئتیلاف بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئیئتیلافی نیشتمانی به ئاماده‌بوونی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كۆبوونه‌یه‌كی گرێدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌ر له‌وه‌ی پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی بچنه ناو كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه كاندیدی ئیئتیلاف بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك ه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی بێت به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا بۆ كاندید كردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆسته‌كه.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه ئیئتیلافی نیشتمانی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو سه‌باره‌ت به كاندید كردنی عه‌بدولمه‌هدی ده‌رده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش روو له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات و داوای لێده‌كات ره‌زامه‌ندی بنوێنێ له سه‌ر كاندید كردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی نیشتمانی روو له ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌كات به‌ره‌و لای هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.