ئه‌مرِۆ عه‌للاوی بۆ رای گشتی ئه‌و به‌ڵگانه ئاشكرا ده‌كات كه بوونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌ڵێنیدا ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌كان كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌موونهێنییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م رای گشتی عێراقی، برِیاریشه ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه عه‌للاوی درێژه‌ی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه‌ی په‌خستنی پێكهێنانینه ئاشكرا بكات.
له لێدوانێكدا عه‌للاوی رایگه‌یاند بۆ رای گشتی ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگانه ده‌خاته روو كه هۆكارن بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كاتی ئه‌وه هاتووه نهێنییه‌كان ئاشكرا بكرێن و گه‌لی عێراقی راست و درۆی بۆ ئاشكرا ببێت.
وا پێده‌چێت ئه‌و كاره‌ی عه‌للاوی گه‌یشتبێته ئه‌و په‌رِی باوه‌رِ كه ئیدی ئه‌وی بێ‌ئومێد كردووه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت و رێگه‌گرتن له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێت هه‌ر چه‌نده توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به‌ده‌ست بێنێت.