ئێران: ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق نه‌كشاوه‌ته‌وه‌

ئێران: ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق نه‌كشاوه‌ته‌وه‌

گولاَن/ساڵح محمد
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كشابێته‌وه‌ و رِایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌نییه‌ له‌ عێراق بكشێته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ بونى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندى ناوچه‌كه‌ نییه‌.

\"رِامین مێهمانپه‌رست\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ناكشێته‌وه‌ تائێستاش نیوه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ماونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌نیین عێراق جێبهێڵێن.

گوتیشى: مانه‌وه‌ى 50 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت به‌یه‌كجارى له‌ عێراق بكشێته‌وه‌ و به‌بیانوی جۆراوجۆر له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌، و مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عێراق به‌ زیان بۆ ناوچه‌كه‌ ناوزه‌ندكرد.

هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئێران رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ ولاَته‌كه‌ى ده‌ستى هه‌بێت له‌تێكدانى بارى ئه‌منى عێراق و ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى ئه‌و ولاَته‌ وه‌ربدات و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ ئێران به‌ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ و دوبه‌ره‌كى له‌ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

شایانى باسه‌ به‌پێی رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له‌ عێراق بكشێننه‌وه‌ و ته‌نها 50 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ركیان مه‌شق پێكردنى سه‌ربازانى عێراقه‌، و هه‌روه‌ها به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ ستراتیژیه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌ركاتێك حكومه‌تى عێراق داوا بكات ئه‌وا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دێنه‌ عێراق و پارێزگارى له‌ عێراق ده‌كه‌ن.
"
Top