نه‌سیف. ئیئتیلافی نیشتمانی به پرۆژه‌یه‌كی ئه‌لعێراقییه رازی ده‌بێت و سه‌دریش پشتگیری له عه‌للاوی ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عالییه نه‌سیف رایگه‌یاند ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی رێككه‌وتووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌لاَم ئه‌و رێككه‌وتنه پێویستی به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر گۆرِه‌پانی عێراق جێبه‌جێ بكرێت.
نه‌سیف روونی كردنه‌وه رێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن ئه‌لعێراقییه‌وه خرایه به‌رده‌م ئیئتیلافی نیشتمانی، بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هیچ ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كییه‌وه هه‌بێت، گوتیشی ئه‌و پێكهاتانه‌ی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی كه ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتووه‌و دانووستانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون، هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی ئه‌حرارو چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دیكه بووه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی ئه‌حرار به‌جیدی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌لعێراقییه‌یان وه‌رگرتووه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در پشتگیری له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
نه‌سیف دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هه‌موو جۆره ده‌ست تێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری عیراق و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ره‌تده‌كاته‌وه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی واقیعه‌كه ده‌یخوازێ ده‌بێت ولاَتانی ده‌ره‌كی و هه‌رێمایه‌تی رازی بن له سه‌ر پرۆژه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئه‌مه‌ش بۆ په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌ت و كۆتایی هێنان به ته‌نگژه‌كه‌و چاوه‌رِوانی گه‌لی عێراقی و كۆتایی هێنان به رشتنی خوێنی عێراقییه‌كان.
له كۆتاییدا نه‌سیف روونی كرده‌وه له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ عه‌للاوی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدندا، عه‌للاوی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی خستۆته به‌رده‌م بایدن به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عه‌للاوی پشتگیری سه‌دری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستهێنا.