ئۆباما: هێشتا ئه‌ركه‌كانمان له عێراق ته‌واو نه‌بووه‌و سه‌ركه‌وتنیش رانه‌گه‌یه‌نین
سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما دووپاتی كرده‌وه هێشتا كار‌و ئه‌ركی زۆریان له عێراق ماوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته هاوبه‌شێكی كارای ئه‌مه‌ریكا، باس له‌وه‌ش ده‌كات وتاره‌كه‌ی دااهاتووی كه تایبه‌ته به كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له عێراق وتارێك نییه سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رابگه‌یه‌نێ.
له وتارێكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما كه له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت بلیس له ویلایه‌تی تیكساس پێشكه‌شی به سه‌ربازانی ولاَته‌كه‌ی كرد رایگه‌یاند شه‌رِی عێراق درێژترین شه‌رِ بووه كه ئه‌مه‌ریكا رووبه‌رِووی بۆته‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه عێراق ده‌بێت زۆرترین كار ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی به راستی ببێته هاوبه‌شێكی كارای ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی هێشتا عێراق هه‌لێكی باشی له به‌رده‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ببێته شه‌ریكی ئه‌مه‌ریكا.
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا ئێستا ئه‌ركه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆتایی پێنه‌هاتووه، بۆیه ئه‌وان دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌مێننه‌وه له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری و چاودێری عێراقییه‌كان بكه‌ن به‌تایبه‌ت پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازیه‌كان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بتوانن ولاَته‌كه‌یان له هه‌ر رووداو و ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرش و په‌لامارێكی نه‌خوازراو له‌لایه‌ن هێزو گروپه تیرۆریستییه‌كان بپاریزن.
له كۆتاییدا ئۆباما رایگه‌یاند ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی خۆی هێنا له عێراق بۆیه ئێستا پێ ده‌نێته قۆناخێكی دیكه كه قۆناخی ئینتیقالییه.
جێی باسه دوێنێ سێشه‌ممه به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن كه ئێستا به سه‌ردانێك له عێراقه سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق له رێوره‌سمێكدا كۆتایی به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی خۆی هێنا له عێراق.