له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ئیئتیلافی نیشتمانی، عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كرد
دوێنێ ئێواره ئیئتیلافی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا بۆ ده‌ست نیشانكردنی كاندی ئیئتیلافه‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیئتیلافی نیشتمانی به ماڵپه‌رِی ئه‌لوه‌سه‌تی راگه‌یاندووه كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی رازی بوونه له سه‌ر كاندید كردنی جێگری سه‌رۆك كۆملری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئیئتیلافی نیشتمانی به فه‌رمی ناوی عه‌بدولمه‌هدی وه‌كو كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌گه‌یه‌نێ.
جێی باسه پێشتر هه‌ر یه‌ك له عدل عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتبوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.