پسپۆرێكی یاسایی: ئه‌گه‌ر تا جه‌ژن حكومه‌ت پێكنه‌هێنرێت، ده‌بێت كۆمسیۆن له ماوه‌ی 60 رۆژ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بداته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پسپۆری یاسایی تاریق حه‌رب داوای له كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق خۆی ئاماده بكات بۆ دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی.
له لێدوانێكدا بۆ وه‌كاله‌ی ئه‌نبائی ئیعلامی عێراقی حه‌رب رایگه‌یاند زۆرترین ماوه له به‌رده‌ستدا مابێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نوێ تا رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه چونكه تا ئه‌و رۆژه گه‌لی عێراقی ده‌توانێ خۆی له به‌رامبه‌ر بێ حكومه‌تی بێده‌نگ بكات. روونیشی كرده‌وه ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویستی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێستاكه هه‌یه كه ئه‌مه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی 64 ی ده‌ستوور به دوو رێگه به ئه‌نجام ده‌گات، رێگه‌یی په‌رله‌مانی و رێگه‌ی جێبه‌جێكردن، رێگه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و 163 په‌رله‌مانتار ده‌نگ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بده‌ن، به‌لاَم رێگه‌ی جێبه‌جێكردن ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیارێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی له سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه بده‌ن، واتا ده‌بێت هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یی رازی بن په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا كاری حكومه‌ت به‌رێكردنی كاره‌كانی ده‌بێت، دواتر ده‌بێت له ماوه‌ی 60 رۆژ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره ئه‌نجام بدرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حه‌رب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێگه‌ی یه‌كه‌م گونجاوتره بۆ دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌كرێ 163 په‌رله‌مانتار ده‌نگ بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی بده‌ن، به‌لاَم رێگه‌ی دووه‌م ره‌نگه قورس بێت چونه‌كه ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی پێشنیارێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكات به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و دوو جێگره‌كه‌ی رازیبن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه رازی نه‌بوون ئه‌وا پێشنیاره‌كه ده‌گه‌رێته‌وه خاڵی سفر چونكه هه‌ریه‌كێك له‌و سێ كه‌سایه‌تییه نوێنه‌رایه‌تی كوتله‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كات، تاڵه‌بانی نوێنه‌ری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانه، عادل عه‌بدولمه‌هدی نوێنه‌ری ئیئتیلافی نیشتمانییه، تاریق هاشمی نوێنه‌ری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه، به‌هه‌رجۆرێك رێگه‌ی یه‌كه‌م باشترین رێگه‌یه بۆ دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت كۆمسیۆن ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانی بكات.