سه‌رچاوه‌یه‌ك: رۆژی چوارشه‌ممه ده‌رگای په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه بۆ دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان
سه‌رچاوه‌یه‌كی له په‌رله‌مانی عێراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له رۆژ چوار شه‌ممه‌ی داهاتوووه‌وه ده‌رگای هۆڵی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه له پێناو دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی خۆی.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كرد زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه كۆتایی بێت به دانیشتنه كراوه‌كانی په‌رله‌مان كه له‌وه‌ته‌ی دانیشتنی یه‌كه‌مدا له 14 حوزه‌یرانه‌وه دانیشتنه‌كان به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی دژی مانه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانن به كراوه‌یی هه‌وڵده‌ده‌ن له میانی دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان فشار بخه‌نه سه‌ر په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ست به رۆڵی خۆی بكاته‌وه‌و ئه‌ركه‌كانی به‌جێبێنێتوه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسادانان.
سه‌رچاوه روونی كرده‌وه زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران فشار ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان كه رێككه‌وتوون دانیشتنه‌كان به كراوه‌یی بمێنێته‌وه تا ده‌گه‌ن رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان فوئاد مه‌عسوم له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ن كه داوای كۆتایی پێهێنانی دانیشتنه كراوه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.